خۆڵبارینێکی چڕ دەستپێدەکات هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

بە پێی پێشبینییەکانی کەشناسی عیراق، شه‌پۆلێکی خۆڵبارین له‌ به‌غدا و به‌شێکی شاره‌کانی دیکه‌ی عێراق ده‌ستپێدەکات و هه‌رێمی کوردستانیش ده‌گرێته‌وه.‌

ئەمڕۆ سێ شەممە( 12/نیسان/2022) به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی که‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی عێراق رایگه‌یاند، پێشبینی ده‌کرێت ئه‌مشه‌و شه‌پۆلێکی خۆڵبارین به‌شێکی پارێزگاکانی عێراق بگرێته‌وه‌، که‌ هۆکاره‌که‌ی خێرایی با و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌کانی گه‌رمایه.‌

عامر ئه‌لجابری رایگه‌یاند، هۆکارێکی دیکه‌ی زیادبوونی خۆڵبارین له‌ عێراق که‌می بارانبارینه‌، که‌ بووه‌ته‌ هۆی به‌ بیابانبوونی ژماره‌یه‌ک ناوچه‌ و وشکبونی زه‌وی. هەروەها زۆربوونی دیارده‌ی خۆڵبارین بۆ که‌می رێژی سه‌وزایی و نه‌بوونی پشتێنه‌ی سه‌وزیی له‌ پارێزگاکاندا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌، بۆیه‌ پێشبینی ده‌کرێت ئه‌مساڵ رێژەی خۆڵباری زیادبێت و ناوچه‌ی رۆژئاوای عێراق که‌ سنوره‌کانی سوریا به‌ فراوانی ده‌گرێته‌وه‌، بووه‌ته‌ سه‌رچاوه‌ی دروستبوونی خۆڵبارین.

بە پێی پێشبینییەکان، به‌ره‌به‌یانی سبه‌ی چوارشه‌ممه‌، خۆڵبارین به‌ شێوه‌یه‌کی چڕ به‌غدای پایته‌ختی عێراق و هه‌رێمی کوردستان داده‌پۆشێت، له‌ ناوچه‌کانی باشوری عێراق بۆ ماوه‌یه‌ک به‌رده‌وام ده‌بێت، جیا له‌ دروستبونی گه‌رده‌لول.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین