سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ بنەماڵەى هونه‌رمه‌ند هاوتا ئه‌سعه‌د ده‌كات کولتوور

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە پەیامێکدا بە بۆنەى کۆچى دواییکردنى هونەرمەند هاوتا ئەسعەد بۆ بنەماڵەکەى دەڵێت، "به‌داخه‌وه‌ هه‌واڵى كۆچى ناواده‌ى هونه‌رمه‌ندى ناودارى كوردستان خوالێخۆشبوو هاوتا ئه‌سعه‌دم بیست."

ئەمڕۆ هەینى (8/نیسان/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە پەیامێکدا کە ئاراستەى بنەماڵەى هونەرمەند هاوتا ئەسعەدى کردووە دەڵێت، "پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و هونه‌رمه‌ند زیاد ئه‌سعه‌دى برایان و هونه‌رمه‌ندانى كوردستان و هه‌وادارانى ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوبه‌شى خه‌میانم."

سەرۆکى هەرێمى کوردستان دەشڵێت، "هیواخوازم‌ خواى مه‌زن گیانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت."

ئێوارەى دوێنێ پێنجشەممە هونەمەند هاوتا ئەسعەد، لە تەمەنى (61) ساڵى دا لە شارى هەولێر بە هۆى نەخۆشى شێرپەنجە کۆچى دوایییکرد.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین