ئەمریکا: لە پاڵپشتیکردنی پێشمەرگە بەردەوام دەبین کوردستانی

نوچەنێت:

جێگرى وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا ڕایدەگەیێنێت، وڵاتەکەى لە پاڵپشتیکردنى هێزى پێشمەرگەى کوردستان بەردەوام دەبێت و وەک خۆى دەڵێت، ئەمەیش لە پێناو مانەوەى عێراق و هەرێمى کوردستانە بە ئارامى.

بەپێى ڕاگەیێندراوێکى وەزارەتى پێشمەرگە، جنیڤەرگالیتۆ جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، "ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بەردەوام دەبێت لەپاڵپشتیکردنی هێزە ئەمنیەکانی عیراق و هێزی پێشمەرگەی کوردستان."

جنیفەرگالیتۆ لەفیدیۆ کۆنفرانسێکدا گووتیشى، "بۆ ئەو مەبەستەش هەموو لایەک کاردەکەن لەپێناو هەرێمێکی سەلامەت و سەقامگیرو خۆشگوزەران."

لە ڕاگەیێندراوەکەى وەزارەتى پێشمەرگە ئەوەش هاتووە، جێگرى وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا ڕاشیگەیاند، "دەمانەوێت هەرێمی کوردستان وعیراق ئاسایش وئارامی بەردەوامیان هەبێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین