پاپا له‌ چاوى شێر ناگه‌ڕێـته‌وه‌ و سه‌ردانى عێراق ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

وێراى به‌ره‌دوامبوونى هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كان و مه‌ترسى په‌تاى كۆرۆنا، ئه‌مڕۆ پاپا فڕه‌نسیس دووپاتى كرده‌وه‌ له‌سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ عێراق مكوڕه‌ و رۆژى هه‌ینى ده‌گاته‌ ئه‌م وڵاته‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌م سێى ئادار، پاپا فڕه‌نسیس له‌ وتارى هه‌فتانه‌ى خۆى گوتى، "په‌نا به‌ خوا رۆژى هه‌ینى سه‌ردانى عێراق ده‌كه‌م".

له‌ به‌شێكى ترى قسه‌كانى پاپا فڕه‌نسیس گوتى، "ماوه‌یه‌كى زۆره‌ ده‌مه‌وێ ئه‌و خه‌ڵكه‌ ببینم كه‌ مه‌ینه‌تى زۆرى چێشتووه‌ و نامه‌وێ جارێكى تر نائومێدیان بكه‌م" مه‌به‌ستى ئه‌و سه‌ردانه‌ بوو كه‌ پاپاى كۆچكردوو یۆحنا پۆلس به‌ نیاز بوو له‌ ساڵى 2000 ئه‌نجامى بدات.

ئه‌و وتاره‌ى پاپا فڕه‌نسیس چه‌ند كاتژمێرێك دواى ئه‌و هێرشه‌ مووشه‌كییه‌ بوو، كه‌ كرایه‌ سه‌ر بنكه‌ى عه‌ین ئه‌سه‌د.

بۆیه‌ ماڵپه‌رى "عه‌ین"ى به‌ناوبانگى عه‌ره‌بى وه‌ك سه‌رنجێك ده‌ڵێ، پاپا به‌ره‌نگارى چاوى شێر "عه‌ین ئه‌سه‌د" ده‌بێته‌وه‌ و سه‌ردانى عێراق ده‌كات.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین