دواى شەڕى ئۆكراينا و رووسيا، شەڕ لەسەر نەوتيش دەستپێدەكات بیروڕا

نوچەنێت:

سايمۆن هەندرسۆن

بڕيارى ئەو دواييەى (ئۆپيك  پلەس) راگەيێندراوێكى روونە، كە سعوودييە و ئيمارات و هاوپەيمانە كلاسيكيەكانى ترى ئەمەريكا تا ئێستا پێچەوانەى خواستى واشنتن كاردەكەن.

لەكاتێكدا شەڕى ئۆكراينا گەمتر دەبێت، شەڕێكى تر لە بوارى وزە نزيكە هەڵگيرسێت، لەكۆتايى مانگى رابردوو وڵاتانى ئۆپيك رێككەوتن لەسەر زيادكردنى فرۆشتنى نەوت، جۆ بايدن دواى نيوەڕۆى هەمان رۆژ دزەى بەو هەواڵە كرد و  رايگەياند، "بڕێكى تر لە يەدەگى نەوتى ستراتيژى زياتر دەفرۆشرێت."

بەگوێرەى بڕى پێشبينيكراو بۆ پڕكردنەوەى ئەو بۆشايە، لەو قۆناغەى ئێستا رۆژانە جيهان پێويستى  بە (432) هەزار بەرميلى ترە، بەڵام ئەمەريكا پێى وايە لەو قۆناغە پێويستە رۆژانە مليۆنێك نەوت بخرێتە بازاڕەوە، بەمەش ئەوە دەگەينێت ئەو بڕەى ئێستا نيوەى پێداويستييەكان دابين دەكات، چونكە بەگوێرەى داتاكان رۆژانە جيهان پێويستى بە (100) مليۆن بەرميل نەوتە.

بەدەر لەو بڕيارەى ئۆپيك، ئەو وڵاتانەى دەيانەوێت بايكۆتى رووسيا بكەن زەبرێكى تريان بەردەكەوێت، هێرشى رووسيا بۆسەر ئۆكراينا ئەو وڵاتانەى ناچاكردووە بە هەستيارى مامەڵە بكەن، لەلايەكى تريشەوە ئەو بڕیارە روون و ڕاشكاوانەى هاوپەيمانە كلاسيكييەكانى ئەمەريكا لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست داوايانە، وايكردووە تا ئێستا لەگەڵ ئەمەريكا ناكۆكن، كارەكانيان لە بەرژەوەندیى مۆسكۆ بێت، بچنە ئەو بەرەيە. 

لەكۆتايى مانگى رابردوو عەبدولعەزيز بن سەلمان وەزيرى وزەى سعوودى لە كۆنفراسى دوبەى رايگەياند، "هەموو وڵاتانى جيهان خۆيان لە سياسەتى خۆيەكلادنەوە دەپارێزن."لە هەمانكات سوهەيل مەزروعى، وەزيرى وزەى ئيماراتى راگەياند، "ئێمە يەك ئەركمان هەيە، ئەویش سەقامگيرکردن و ئاسايكردنەوەى بازاڕى وزەيە."

راپۆرتە هەواڵييەكان ئاماژەيان بەوە نەكردووە، كە ئەو دوو وەزيرە ويستيانە پەيامێك ئاراستەى ئۆكراينا بكەن، هەندێكيش ئاماژە بەوە دەكەن ئەو لێدوانانە بۆيە ئەوە بووە، كە ئێستا كاتى ئەوە هاتوو تێبينييەكى سەرپێى بخرێتە بەردەم بايدن.

سەبارەت بە هەڵوێستى سعوودييە و ئيمارات بەڵگەى ئابوورى و پێشينەى مێژوويان هەيە، بۆ نموونە لە ساڵانى (1980 و 1988) لەو ماوەيە ئێران و عێراق لەشەڕى يەكتر دابوون، وەزيرانى نەوتى هەردوو وڵات ئامادەى كۆبوونەوەكان دەبوون.

بەڵام سەبارەت بە ديپلۆماسيەتى ئەمەريكا، دۆخى پەيوەندى نێوان ئەمەريكا و رياز و ئەبوو زەبى خراپتر دەكات، چونكە هەريەك لە محەمەد بن زايد و محەمەد بن سەلمان بە كردەيى وڵات بەڕێوە دەبەن، ئەوانەش لەگەڵ بايدن ناكۆكن، چونكە پێيانوايە ناتوانن بۆ كاروبارى ئەمنى پشت بە ئەمەريكا ببەستن.

لە كۆتايى مانگى رابردوو ئەنتۆنى بلينكن، وەزيرى دەرەوەى ئەمەريكا رايگەياند، "كۆبوونەوەيەكى زۆرباشمان لەگەڵ محەمەد بن زايد كرد، جەختمان لەسەر دووبارە بەهێزكردنەوەى هاوبەشيمان كردەوە، گفتوگۆشمان لەسەر ئەو رێگاچارانە كرد كە دەتوانين ئاسايشى ئەو ناوچەيە بەهێز بكەين، لەبەشێكى ترى ئەو كۆبوونەوە گفتوگۆمان لەسەر پەيوەندى سەربازى دوولايەنە كرد."

بەر لەو كۆبوونەوەى كە لە مەغريب ئەنجام درا، محەمەد بن زايد لە پشووى هەفتانەى خۆى بوو، بلينكن باسى لەوە كرد، "هێرشى رووسيا بۆ سەر ئۆكرانيا كاريگەرى لەسەر جيهان و نرخى خۆراك و وزە دەبێت."

دواتريش يوسف عەتيبە، باڵيۆزى ئيمارات لە واشنتن رايگەياند، "دووبارە بنياتنانەوەى پەيوەندى ئيمارات و ئەمەريكا گەڕانەوەيە بۆ رێگەى دروست."

بەهۆى بڕيارى ئۆپيك پلەس، هەندێكى كارى تر هەيە دەبێت ئەنجام بدرێت، واشنتن و ئەبوو زەبى گفتوگۆكانيان بە ئاشكرا ئەنجام دەدەن، ئەوە لەكاتێدا يە گفتوگۆى نێوان ئەمەريكا لەگەڵ سعووديە بەو شێوە روونە نييە، سعووديە خاوەنى يەدەگێكى زۆرى نەوتە، بەڵام بەتەنيا نابێتە جێگرەوەى نەوتى رووسيا، ئيمارات بڕى يەدەگى كەمترە بۆ چوونە قووڵايى ئەو يارييە، ئەمەريكا لە ساڵى رابردوو بە ئاشكرا لە پشكى ئۆپيك بێهيوا بوو.

جۆ بايدن لەسەر ئاستى نێودەوڵەتى رووبەڕووى پرسى ئۆكراينا بۆتەوە، دەيەوێت فشار بخاتە سەر رووسيا، لەسەر ئاستى ناوەخۆيشى دەيەوێت فشار بخاتە سەر بازاڕى نەوت بۆ ئەوەى ديموكراتە بەردەوامبن لە رەخساندنى ژينگەيەك بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى داهاتوو.

رۆژنامەى (وۆڵ ستريت جۆرناڵ) ئاشكرايكرد، "بەهۆى هەوڵەكانى جيهان بۆ نەوت جۆ بايدن رووبەڕووى بەربەستى سياسى بۆتەوە." چونكە بازاڕەكانى جيهان كار لەسەر ئەو بەرەو پێشچونانەى كە لە ئەنجامى ئۆپيك پلەس و بەكارهێنانى يەدەگى پتڕۆڵى ستراتيژى هاتۆتە كايەوە دەكەن، بەڵام بەدوور دەزاندرێت نرخى نەوت لە نزيك (100) دۆلار بۆ بەرميلێك بووەستێت، ئەوەش ئەزموونێكى ناخۆشە بۆ بەكارهێنەرانى نەوت، كە ئەوانە لە هەڵبژاردنەكانيش دەنگدەرن، چاوەروان دەكرێت قەيرانى ئۆكراينا لەكاتى هەڵبژاردنى ئەمەريكاش بەردەوام دەبێت، ئەوەش كاريگەرى لەسەر بازاڕى وزە دەبێت، بەوەش دەبێتە بەربەست لەبەردەم دەنگدەران.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین