وەزيرانى دەرەوى رووسيا و ئۆكراينا كۆدەبنەوە
نوچەنێت:
توركيا لە هەوڵەكانى بۆ كۆبوونەوەى وەزيرانى دەرەوەى رووسيا و ئۆكراينا بەردەوامە، مەولوود چاوشئۆغلۆ، وەزيرى دەرەوەى توركيا ڕایدەگەیێنێت، "هەوڵى نوێ هەیە بۆ ئەوەى لە دوو هەفتەى داهاتوو دانوستاندنى نێوان ئەو دوو وڵاتە لەسەر ئاستى باڵاتر لە ئەنقەرە بەڕێوە بچێت."
ئەمڕۆ پێنجشەممە (31/ئادارى 2022) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاويكردەوە وەزيرى دەرەوى توركيا رايگەياند، "توركيا لە هەوڵەكانى بەردەوامە بۆ دەستپێکردنەوەى دانووستاندنى نێوان شاندى ئۆكراينا و رووسيا، چاوەڕوان دەكەين لە دوو هەفتەى داهاتوو لەسەر ئاستى باڵاتر دەست بە گفتووگۆ بكەن."
دەربارەى دانوستاندنەكانى رابردووى هەردوولا، وەزيرى دەرەوەى توركيا گوتى، "شاندى تەكنيكى بەردەوامن لە دانوستاندنەكان، ئەگەر هەر رێككەوتنێك بكرێت، لەلايەن وەزيرانى دەرەوەى هەردوو وڵات واژۆ دەكرێت، پاشان ڤلاديمێر پۆتين، سەرۆكى رووسيا و ڤۆلۆديمێر زلينسكى، سەرۆكى رووسيا كۆدەبنەوە."
سەبارەت بە كۆبوونەوەى وەزيرانى دەرەوەى ئەو دوو وڵاتە، چاوشئۆغلۆ ئاشكراى كرد، "لەو بارەيە پێشنيازمان بۆ وەزيرانى دەرەوەى هەردوو وڵات كۆبنەوە، تائێستاش هەوڵەكانمان بۆ ئەو كۆبوونەوە بەردەوامە."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment