سیناتۆرێكی ئەمریکی هەڕەشە لە ئەردۆغان دەکات تورکیە

نوچە نێت

جۆن کەندی سیناتۆری کۆماریخوازی ئەمەریکا رەخنە لە تورکیا دەگرێت و دەڵێت، "ئەگەر تورکیا هەر هەنگاوێک بۆ سنوور بەزاندن لە سووریا ئەنجام بدات، ئابووری وڵاتەکەی بەتەواوی لەناو دەچێت."

ئەمڕۆ هەینی (20/کانوونی یەکەم/2024) ماڵپەڕی (تورکیا گەزەتە) بڵاویکردەوە، جۆن کەنەدی ڕەخنە لە سیاسەتی تورکیا لە سووریا دەگرێت و لە کۆنگرێسی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، لەدوای رووداوەکانی سووریا ڕێکخراوەکانی هەسەدە لە دۆخێکی سەختدان و دەڵێت، "ئەردۆغان رقی لە ئەندامانی هەسەدە و یەپەگەیە، کاتی ئەوە هاتووە وازیان لێ بێنێت و بەتەنیا بەجێیان بهێڵێت."

ئەو سیناتۆرە ئەمەریکییە ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەگەر هاتوو تورکیا هەر زیانێک بە یەپەگە بگەیەنێت لە سووریا ئەوا زیان بە ئابووری تورکیا دەگات و ئێمەش وێرانی دەکەین، هەروەها زانیاری هەواڵگیریمان هەیە کە تورکیا دەیەوێت سووریا داگیر بکات."

لە درێژەی قسەکانیدا کەنەدی جەختی لەسەرئەوە دەکاتەوە، "کە تورکیا هەنگاوی جددی دەنێت بۆ ئەوەی دەست بەسەر باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بگرێت، ئەو رێکخراوانەی تورکیا دوژمنایەتییان دەکات دۆستی ئێمەن، ئەوان لەشەڕی دژی داعش (10) هەزار ئەندامیان لێ کوژرا." 

ئەو سیناتۆرە دەشڵێت، "تورکیا هاوپەیمانی ناتۆیە و دۆستی ئێمەیە،  دەبێت واز لە شەڕکردن دژی یەپەگە بهێنێت و ئەو دۆستایەتییە پێویستی بە گفتوگۆی ئاشتیانەیە، ئێمە دەمانەوێت گرژییەکانی ناوچەکە کۆتایی پێ بهێنرێت." 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین