وەزیری بەرگریی تورکیا: ئەنقەرە داوای بڵاوەپێکردنی چەکدارانی کوردی سووریای کردووە تورکیە

نوچە نێت

وەزیری بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەمان لەو باوەڕەدایە کە فەرمانڕەوایانی نوێی سوریا چەکدارانی یەپەگە لە هەموو ناوچەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا دەربکات.

ڕۆژی یەکشەممە (22/کانوونی یەکەم/2024) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا ئاشکرای کرد، “یەپەگە سەرکردایەتی هاوپەیمانێتییەک دەکات بە ناوی هێزەکانی سوریای دیموکرات کە ئەمریکا پشتیوانی دەکات, کۆنترۆڵی ناوچەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا دەکات. تورکیا و گروپە سورییەکان کە پشتیوانی دەکەن شەڕیان لە دژی هێزەکانی سوریای دیموکرات کردووە و شاری منبجیان داگیرکردووە".

وەزیری بەرگریی تورکیا گوتیشی، "ئێمە لەو باوەڕەداین کە سەرکردایەتی نوێ لە سوریا و سوپای نیشتمانیی سوریا کە بەشێکی گرنگی سوپاکەیە، لەگەڵ گەلی سوریا هەموو ئەو ناوچانە ئازاد دەکەن کە لەلایەن ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە داگیرکراون."

گولەر دەشڵێت،"ئێمە هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست دەگرینە بەر تاوەکو هەموو لایەنە تیرۆریستییەکانی دەرەوەی سنوورەکانمان بە یەکجاری نەهێڵین، ئەنقەرە داوای بڵاوەپێکردنی چەکدارانی کوردی سوریای کردووە، داوای لە واشنتن کردووە پشتیوانی خۆی بکشێنێتەوە".

ئەم گوتانەی وەزیری بەرگریی تورکیا دوای ئەوە دێت هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاندبوو، "ئەگەر ئیدارەی نوێی سوریا نەتوانێت نیگەرانییەکانمان چارەسەر بکات، تورکیا هەرچی پێویست بێت دەیکات بۆ دابینکردن و پاراستنی ئاسایشی خۆی".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین