ئەردۆغان سەردانی دیمەشق دەکات تورکیە

نوچە نێت

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بڕیارە لە دوو هەفتەی داهاتوو بچێتە دیمەشق و لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆدەبێتەوە و دواتر سەردانی مزگەوتی ئومەوی بکات.

ئەمڕۆ هەینی (20/کانوونی دووەم/2024) ماڵپەڕی (T24) بڵاویکردەوە، بە سەرۆکایەتی تەحریر شام سەردەمی بەشار ئەسەد کۆتایی هات، لەدوای ئەو پێشهاتانە لە سووریا بڕیارە سەرۆک کۆماری تورکیا لەماوەی (15) ڕۆژی داهاتوو سەردانی سووریا بکات.

بەگوێری ڕۆژنامە تورکیەكەیە، ئەردۆغان خۆی ئامادەدەکات لە دووهەفتەی داهاتوو بچێتە دیمەشق، لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆکی تەحریر شام کۆببێتەوە و دواتریش سەردانی مزگەوتی ئومەوی بکات.

ئەو ڕۆژنامەیە ئاشکرای کردووە، بۆ ئەم سەردانەی سەرۆکی تورکیا پشتێنەیەکی ئەمنی توند لە ئاسمان و وشکانی لە هێلەکانی حەما و حوس و ئیدلیب دەبەسترێت، ئاماژە بەوەشکراوە ڕادارەکانی تورکیا سەرجەمیان چاڵاک دەکرێت و جوڵەی ئاسمانی بە تەواوی کۆنترۆڵ دەکرێت.

بڕیاری سەردانی سەرۆکی تورکیا لەدوای ئەوەدێت هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لە (14)ـی ئەم مانگە رایگەیاند، باڵیۆزی نوێی تورکیا لە سووریا دەکرێتەوە، هەروەها چەند هەفتەیەک بەر لەئێستا ئیبراهیم کاڵن سەرۆکی هەواڵگری تورکیا سەردانی مزگەوتی ئومەوی کرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین