سه‌در سێ سیناریۆى بۆ ئه‌مڕۆ داناوه‌

نوچه‌نێت

ماڵپه‌ڕى رۆژنامه‌ى مه‌داى عێراقى بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، پرۆسه‌ى سیاسى ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌م سێ سیناریۆ دایه‌، موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در راسته‌وخۆ دێته‌ ناو بابه‌ته‌كه‌وه‌، یه‌كه‌میان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مانه‌، دووه‌میان رێككه‌وتنه‌ له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌وانه‌ى بایكۆتیان كردووه‌، سێیه‌میشیان راگه‌یاندنى حكومه‌تى بارى له‌ناكاوه‌.

رۆژنامه‌ى مه‌داى عێراقى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 30 ى ئادارى 2022 راپۆرتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌، له‌وانه‌یه‌ له‌ چه‌ند كاتژمێرى داهاتوودا یه‌كێك له‌م سیناریۆیانه‌ رووبدات.

یه‌كه‌میان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مانه‌، كه‌ ئه‌مه‌یان له‌ هه‌موویان نزیكتره‌، دووه‌میان رێككه‌وتنه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ندێك لایه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بایكۆت بشكێنن، رێژه‌ى یاسایى ئاماده‌بوون ته‌واو بكه‌ن. له‌م خاڵه‌دا مه‌دا پێیوایه‌ سه‌در هه‌وڵ له‌گه‌ڵ یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان و  هاوپه‌یمانى عه‌زم ده‌دات، بۆئه‌وه‌ى رازیان بكات. 

له‌ راپۆرته‌كه‌ مه‌دا هاتووه‌، "به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ له‌ ژووره‌ داخراوه‌كان دێن، موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در راسته‌وخۆ هه‌وڵ ده‌دات یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان بخاته‌ ریزى زۆرینه‌وه‌" به‌مه‌یش دوو له‌ سێى ئاماده‌بووانى په‌رله‌مان ته‌واو ده‌بێت، چونكه‌ یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان 18 كورسى هه‌یه‌.

رۆژى شه‌ممه‌ى رابردوو 26ى ئادار په‌رله‌مانى عێراق هه‌وڵى دا سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژێرێت، به‌ڵام به‌ هۆ ئاماده‌نه‌بوونى په‌رله‌مانتاران به‌ رێژه‌ یاساییه‌كه‌ى ئه‌وا  دانیشتنه‌كه‌ بۆ ئه‌مڕۆ دواخرا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین