موقتەدا سەدر: چوارچێوەی هەماهەنگی هەمووی شیعەنییە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە عێراق رایگەیاند: چوارچێوەی هەماهەنگی و هاوپەیمانەکانی هەموویان شیعەنین، ئیتر بۆچی داوامان لێدەکەن گەورەترین هاوپەیمانی شیعە پێکبهێنین؟

ئەمڕۆ هەینی (25/ئازار/2022 )موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر، لە تویتێکدا پەیامێکی ئاراستەی چوارچێوەی هەماهەنگی کردو دەڵێت: ئەگەر یەک لە سێی ئێوە بەتەواوی شیعەیە، ئەوکات داوامان لێبکەن گەورەترین فراکسیۆنەکە بە تەواوی شیعە بێت، بەڵام ئەوە زۆر دوورە، بۆیە با یەک لە سێ ئێوە نیشتمانی بێت و هاوپەیمانییەکەی ئێمەش نیشتمانی بێت. 

بڕیارە سبەی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری نوێی عێراق بەڕێوەبچێت، بەڵام هاوپەیمانی رەزگاری نیشتیمانی، کە پێکهاتووە لە پارتی دیموکراتی کوردستان،رەوتی سەدر و هاوپەیمانی سەروەریی سوننەکان 166 کورسی لە پەرلەماندا هەیە و دەیانەوێت کۆبوونەوەی سبەینێ ئەنجام بدرێت، موقتەدا سەدر رایگەیاند: ئەگەر سبەی هەڵبژرادنی سەرۆککۆماری عیراق ئەنجام نەدرێت کۆتایی پەرلەمان دەبێت.

 چوارچێوەی هەماهەنگی کە لە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا،هاوپەیمانی فەتح و چەند لایەنێکی دیکە پێکهاتووە نزیکەی 75 کورسی هەیە، بەڵام خۆیان دەڵێن لەگەڵ هاوپەیمانەکانیان نزیکەی 130 کورسیان هەیە و دەتوانن رێگربن لە بەڕێوەچوونی دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین