وڵاتانی رۆژئاوا سەرۆكی ئۆكراینا بێهیوا دەكەن بیروڕا

نوچەنێت:

ئەنشێل فیفێر

ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی، سەرۆكی ئۆكراینا بەر لە دوو هەفتە دەستیكرد بە پێشكەشكردنی وتار لەبەردەم پەرلمانی وڵاتان و رێكخراوی ناتۆ، تا ئێستا وتاری لەبەردەم پەرلەمانی بەریتانیا، كۆنگرێسی ئەمەریكا، بۆندستاگی ئەڵمانی، كەنەدا، یابان و ئیتاڵیا پێشكەش كردووە، یەكشەممەی رابردووش ماوەی (10) لەبەردەم كنێستی ئیسرائیلی قسەیكرد.

لە هەموو وتارەكانی رەخنەی لەو وڵاتانەی میواندارییان كردووە گرت، چونكە هاوكاری پێویستیان لە بواری سەربازی پێشكەش بە وڵاتەكەی نەكردووە، هێرشی توندی كردە سەر ئەمەریكا و بەریتانیا چونكە رەتیانكردەوە چەكی ئاسمانی بۆ ئۆكراینا بەكار بهێنن، سەبارەت بە وڵاتانی تری ناتۆ هێرشی توندی كردە سەریان، چونكە ئامادە نەبوون ناوچەی دژ فڕین لە ئۆكراینا جێبەجێ بكەن، رەخنەی لە ئیسرائیل ئەوە بوو كڵاوەی ئاسنی پێنەدا، یەك جیاوازی روون لە رەخنە توندەكانی لە ئیسرائیل و بەریتانیا و ئەمەریكا هەبوو، بەگوێرەی رەخنەكانی لە حكومەتی ئیسرائیل كە لە تۆنی دەنگی وا دەردەكەوت تەواو بێهیوا بووە، چونكە لەبەر مێژووی هاوبەشی ئەو دوو گەلە چاوەڕوانی زیاتری لەو وڵاتە دەكرد، لە بەشێكی تری وتارەكەشی هەوڵیدا مێژوو ئاوەژوو بكات، پێیوایە ئەو ئۆكراینانەی دەربازیان كردوون وەك جووەكانی سەردەمی هۆڵۆكستن، ئەو گێڕانەوەش بۆ ئیسرائیل مایەی خۆشحاڵی نەبوو، چونكە گێرانەوەی كەمینەیەكە كە جوویان دەربازكردووە، بەراورد بە زۆرینەی بكووژەكانە.

وتارەكەی زیلینسكی وتاری جووێكی نموونەیی بوو، سەرسامی خۆشی بە خاڵە هاوبەشەكانی نێوان گەلی ئۆكراینی و ئیسرائیلی دەربڕی، كە هەردوو لا ئاشتیخوازن دەیانەوێت بە ئارامی بژین، لەناو وتارەی بەڵگەی بە قسەكانی گۆڵدە مائیر دەهێنایەو كە چۆن دوژمنەكانی هەوڵدەدەن لە ناویان ببەن، بەهەمان شێوە ئێستاش رووسەكان دەیانەوێت گەلی ئۆكراینی لەناو ببەن، بەڵام شارەزایانی پڕوپانگەندە لە ئیسرائیل نەیانتوانی ئەو وێنەیە بۆ زیلینسكی جوانتر داڕێژنەوە، بۆیە بێهیوایی زیلینسكی زۆر قووڵ بوو، ئەوەش لە ئەنجامی ئەوە بوو ئیسرائیل بەچەك هاوكاری نەكردووە، هەروەها بەشداریش نەبوو لە سەپاندنی سزا بەسەر رووسیا.

لە لەلایەنی ئەخلاقییەوە رەخنەیەكی بێ پاساو نەبوو، بەڵام پێویستی بەو كاردانەوە توندە نەبوو بەرانبەر نەفتالی بنێت، چونكە ناكرێت سەرۆكێك نێوەندگیری لەنێوان دوو وڵات بكات بەشێكیش بیت لە بەرەیەكی بەرانبەر، هەرچەندە زیلینسكی دەستخۆشی لەو نێوەندگیریەی كرد، هەر لە هەفتەی رابردوو بینێت بۆ راگرتنی ئەو شەڕە چەندین كاتژمێر بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ كردووە.

ماوەیەكی كەم بەر لە پێشكەشكردنی وتارەكەی لە كنێست، كەناڵی (سی ئێن ئێن) دیمانەیەكی لەگەڵ سەرۆكی ئۆكراینا ئەنجام دا، لەو دیمانەیە زۆر بەڕوونی ناتۆ تۆمەتبار دەكات كە بە روون و راشكاوی ئامادە نین بڵێن، "ئۆكراینا وەك ئەندام وەردەگرین، ئەوەش لە كاتێك دایە رۆژانە خەڵكمان لێ دەكوژرێت، بەڵام ئەوان لەو دۆخە پڕ لە كێشەیە ئێمە جێدەهێڵن."

ئەمە ئاماژەیەكی روونە، زیلینسكی دەزانێت مەرجی پێویست بۆ رێككەوتن لەگەڵ رووسیا دەستبەردار بوونە لە بژاردەی ئەندامبوون لە ناتۆ، چاوەڕوانیش دەكات لەپێناو ئۆكراینا ئەندامانی ناتۆ ئەو بریاڕە بدەن."

وتاری سیاسی شتێكە و دیپلۆماسیەت شتێكی ترە، زیلینسكی هەوڵدەدات زۆربە خێرایی چارەسەرێكی مامناوەند بۆ كۆتاییهێنان بەو شەڕە بدۆزێتەوە، هەرچەند بڕواشی بەوە نییە پۆتین نەرمی پێویست نیشان بدات بۆ رێككەوتنێكی لەو جۆرە، بەڵام ئەگەر سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بۆ ئەوە هاوكاری بكات، ئەوكات پۆتین رەخنەشی لێ بگیرێت پێشوازی لەو بڕیارە دەكات. 

شێوەی پێشكەشكردنی وتارەكەی زیلینسكی گونجاو نەبوو، چونكە زۆربەی ئەندامانی كنێست لە ماڵەوە بوون، تەنانەت هەندێكیان لە سەفەر بوون، لەبری ئەوەی لە هۆڵی كنێست كۆبنەوە، هەر یەكەی لە شوێنێك بوو، ئەوەش مایەی پرسیارە، سەرۆكی ئۆكراینا چ پێویستی بەو جۆرە وتاردانەیە؟ چونكە ئەو قسەی بۆ كنێست نەكردووە، بەڵكو بۆ رایگشتی قسەی كردووە، سەرۆكی ئۆكراینا مەترسی ئەوەی هەیە بە تێپەڕینی كات هاوسۆزی و بایەخدان بە ئۆكراینا كەم دەبێتەوە.

گرنگترین پێكهاتە لە وتارەكەی زیلینسكی لە كنێست، هۆشداری دووبارەی بووە بەرانبەر پشتگوێخستنی چارەنووسی ئۆكراینا، كە لە سەر ئەرزی واقیع تەنیا چوار هەفتە تێپەڕیووە، خەریكە كاڵ دەبێتەوە، ئەو زۆر باش دەزانێت كە ئەو وتارانەی لە پەرلەمان ئەو سیاسەت و پراگماتییە ناگۆڕێت كە حكومەتەكان بەڕێوەی دەبەن، بەڵام ئەوە تەنیا هۆكار نییە بۆ ئەوەی وتار لەو پەرلەمانانە بدات، بەڵكو هەوڵەكانی هەرچەندە بێهیواییی زۆری پێوە دیارە بەڵام بۆ ئەوەیە ئۆكراینا وەك ناونیشان بمێنێتەوە، كێ وەك زیلینسكی داهێنانی كردووە، پێشتر رۆڵی پاڵەوانێكی تەلەفیزیۆنی سەركەوتووی بینیوو، چونكە باش دەزانێت ئەو جۆرە نمایشە بۆ ئەكتەرێكی نواندن لە پێناو هێشتنەوەی جەماوەرەكەی پێویستە، ئێستاش وەك سەرۆكێك مادام ئێستا دەرفەتی بۆ رەخساوە، دەبێت مینبەرە نێودەوڵەتییەكان ئەوە بۆ مەینەتی نیشتیمانەكەی بقۆزێتەوە.

بەرەنگاربوونەوەی گەلی ئۆكراینا بەرانبەر هێرشی رووسیا و زیلنسكی كردووە بە كاراكتەرێكی خاوەن جەماوەر، ئێستا ئەوە بۆتە ناوێكی دیار بۆ ئەوەی چەك لە رۆژئاوا بۆ وڵاتەكەی وەربگرێت و سزای سەر رووسیا توندتر بكەن.

بەڵام ئێستا زیلینسكی لەبەردەم شەڕیكی درێژ و پڕئازارە، پێویستە پارێزگاری لەسەر ئەو گەورەییەی خۆی لە بەرانبەر ڤلادیمێر پۆتین بكات، كە وەك دوژمنێكی زۆر سەرسەخت لەبەرانبەر زیلینسكی و گەلی ئۆكراینا دەردەكەوێت. 

* نووسەر و پەیامنێری رۆژنامەی هارتسی ئیسرائیلی

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین