وەزارەتى ڕۆشنبیرى: ڕێگە بەهیچ کەس و لایەک نادەین بۆنە نەتەوەیییەکان بشێوێنێت کولتوور

نوچەنێت:

وەزارەتى ڕۆشنبیرى و لاوان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی کوردییەوە ڕایدەگەیێنێت، "نەورۆز لەمڕۆدا وەک کەلتورێکی نێودەوڵەتی لێهاتووە، لەسەر ئاستی ڕێکخراوە جیهانییەکان پیرۆزبایی لەو یادە دەکرێت."

ئەمڕۆ یەکشەممە (20/ئادار/2022)، وەزارەتى رۆشنبیرى بە بۆنەى جەژنى نەورۆز لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، "بەپێی پێوانە گەردونی و ئەستێرە ناسییەکان و ئاژانسەکانی بۆشایی ناسی جیهانی، ساڵی 2024 لەسەرئاسمانی هەولێر ساڵی کوردی دەگۆڕدرێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان لەئامادەسازیدایە بۆ ئەنجامدانی گەورەترین نەورزی جیهانی لەوساڵەدا."

وەزارەتى ڕۆشنبیرى و لاوان لە بەشێکى ترى پەیامەکەیدا روونیدەکاتەوە، "ئەوەی جێگەی داخە هەندێک ناشارەزا لەمێژوو لەهەوڵی ئەوەدان کوردو نەورۆز لێک داببڕن بەبیانووی بێ بنەما، هاوکات هەندێک پیاوی ئایینی لەبارەیەوە فتوای ناڕاست و چیرۆکی بێ بنەما بەگوێی خەڵکیدا دەدەن."

هەروەها دەشڵێت، "وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان ڕێگە بەهیچ کەس و لایەک نادات کەبیەوێت سیمای جوانی بۆنە نەتەوەیی و نیشتمانیەکان بشێوێنێت."

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین