مستەفا کازمى: حکوومەت هه‌موو تواناكانی ده‌خاته‌گه‌ڕ بۆ جێبه‌جێكردنی یاساى ئافرەتانى ڕزگاربووى ئێزدیى کوردستانی

نوچەنێت:

لە دواى پەسندکردنى پڕۆژەیاساى ئافرەتانى ڕزگاربووى ئێزدیى دەستى ڕێکخراوى تیرۆریستى داعش، سەرۆک وەزیرانى عێراق ڕاگەیاند، حكوومه‌ت هه‌موو تواناكانی ده‌خاته‌گه‌ڕ بۆ جێبه‌جێكردنی یاساكه‌و دابینكردنی ژیانێكی شایسته‌ بۆ سه‌رجه‌م ڕزگاربوان.

مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق، لەبارەى پەسندکردنى پڕۆژەیاساى ئافرەتانى ڕزگاربووى ئێزدیى، لەلاپەڕەى تویتەرى خۆیی لە تویتێکدا نووسیوویەنى، ده‌رچوونی یاسای ژنانی ڕزگاربوی ئێزدی، هه‌نگاوی یه‌كه‌مه‌ به‌ره‌و به‌دیهێنانی دادگه‌ری، حكوومه‌ت هه‌موو تواناكانی ده‌خاته‌گه‌ڕ بۆ جێبه‌جێكردنی یاساكه‌ و دابینكردنی ژیانێكی شایسته‌ بۆ سه‌رجه‌م ڕزگاربوان، هەروەها هه‌وڵده‌دەین بۆ ئازادكردنی ئه‌وانه‌ی هێشتا دیلن و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ ئازادكراوه‌كان.

پڕۆژەیاساى ئافرەتانى ڕزگاربووى ئێزدیى، کە دوێنێ ئێوارە لە پەرلەمانى عێراق پەسندکرا، ئەم یاسایە حکوومەتى عێراق پابەند دەکات بە قەرەبووکردنەوەى ئافرەتانى رزگاربووى ئێزدیى دەستى داعش لە رووى ماددی و معنویەوە، هەروەها ئاوەدانکردنەوەى ناوچەکانیان و دووبارە تێکەڵکردنەوەیان لەگەڵ کۆمەڵگا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین