خشتەى دابەشکردنى مووچە گۆڕانکارى تێیدا دەکرێ کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان گۆڕانکارى لە خشتەى دابەشکردنى مووچەى مانگى دوو دەکات و ڕۆژى پێنجشەممە مووچەى فەرماندەیى زێرەڤانى و بەرگرى و فریاکەوتن دابەش دەکرێ.

ئەمڕۆ سێشەممە (15/ئادار/2022)، وەزارەتى دارایى و ئابوورى ڕایگەیاند، "رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی 17/3/2022 مووچەی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و هێزی زێرەڤانی و هێزی بەرگری فریاکەوتن و بەڕێوەبەرایەتی دامودەزگاکانی نەوت دابەش دەکرێت".

جێگەى ئاماژەپێدانە، پشتر وەزارەتى دارایى و ئابوورى ڕایگەیاندبوو، ڕۆژى، رۆژی سێشەممە 15-3-2022 وەزارەتی دارایی و ئابووری، هەروەها رۆژی چوارشەممە 16-3-2022 وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی  رەگەزنامە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین