وەزارەتى دارایى: دابەشکردنى مووچە لە ڕۆژانى پشووش بەردەوام دەبێت کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕاگەیێندرێک لەسەر دابەشکردنى مووچە بڵاودەکاتەوە و تێیدا دڵنیایی دەداتە مووچەخۆران دابەشکردنى مووچە بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ دووشەممە (14/ئادار/2022) وەزارەتى دارایى و ئابوورى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "به‌ پێویستی ده‌زانین سه‌رجه‌م موچه‌خۆران دڵنیابكه‌ینه‌وه‌ كه‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ ته‌نانه‌ت له‌ رۆژانی جه‌ژنی نه‌ورۆزیش به‌رده‌وام ده‌بێت."

وەزارەتى دارایى و ئابوورى لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەیدا دەشڵێت،"خشته‌ی مووچه‌ش ‌ له‌ پێگه‌ی فه‌رمی وه‌زاره‌تمان رۆژانه‌ بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه‌".

ئەم ڕاگەیێندراوەکەى وەزارەتى دارایى و ئابوورى لە کاتێکدایە، دوێنێ لیستێکى نوێى دابەشکردنى مووچەى مانگى دووى بڵاوکردەوە بەمشێوەیەى خوارەوە:

- رۆژی دووشەممە 14-3-2022 مووچەی یەکەی 70 و 80ی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

- رۆژی سێشەممە 15-3-2022 وەزارەتی دارایی و ئابووری.

- رۆژی چوارشەممە 16-3-2022 وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی  رەگەزنامە.

- رۆژی پێنجشەممە 17-3-2022 وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و کەس و کاری شەهیدان و زیندانە سیاسییەکان.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین