سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ مه‌ولوود چاوشئۆغڵو كۆبووه‌وه‌ کوردستانی

نوچەنێت:

وەزیرى دەرەوەى تورکیا لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ سەرۆکى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، تورکیا بە بایەخەوە "له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمى كوردستان و له‌ دۆخى سیاسیى عیراق ده‌ڕوانێت."

ئەمڕۆ شەممە (12/ئادار/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە چوارچێوەى کارەکانى کۆڕبەندى دیپلۆماسى ئەنتاڵیا لەگەڵ "مه‌ولوود چاوشئۆغلو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا، كۆبووه‌وه‌."

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان ڕاگەیێندراێکدا دەڵێت، "له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى سیاسیى عیراق، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى توركیا له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمى كوردستان، دوایین پێشهاته‌كانى شه‌ڕ و دۆخى ئۆكراینا و دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، تاوتوێ كرا."

هەروەها دەشڵێت، "مه‌ولوود چاوشئۆغلو سوپاسى به‌شداریى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌ كۆڕبه‌ندى دیپلۆماسیى ئانتالیادا كرد و دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ توركیا به‌ بایه‌خه‌وه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمى كوردستان و له‌ دۆخى سیاسیى عیراق ده‌ڕوانێت."

هاوكات لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، "ده‌ستخۆشى له‌ توركیا كرد بۆ هه‌وڵه‌كانى و كۆكردنه‌وه‌ى هه‌ردوو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ڕووسیا و ئۆكراینا، هه‌روه‌ها هیواى خواست کۆتایی بە تەنگژەکە بێت و ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی لەو قەیرانە سەختە دەرباز ببێت و قوربانیى زیاترى لێنه‌كه‌وێته‌وه‌."

لە بەشێکى ڕاگەیێندراوەکەى سەرۆکایەتیى هەرێم دا هاتووە، "ده‌رباره‌ى دۆخى عیراقیش، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی جه‌ختى له‌سه‌ر خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدرالیى عیراق له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، كرده‌وه‌."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین