رووسیا: دانووستاندنەکان لەگەڵ ئۆکراینا بەرەوپێشوەچوونى بەخۆەبینیوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

دوای چەند گەڕێكی دانووستاندن لە توركیا و بیلارووسیا، سەرۆكی رووسیا رایگەیاند، "دانووستاندنەكان لەگەڵ ئۆکراینا چەند گۆڕانكارییەكی ئەرێنیان هەبووە."

ئەمڕۆ هەینی (11/ئاداری 2022) ماڵپەڕی (حوڕە) بڵاویكردەوە، ڤلادیمێر پۆتین، سەرۆكی رووسیا لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی بە ئەلیكسەندەر لۆكاشینكۆ، سەرۆكی بیلارووسیا، رایگەیاندووە، "بەشێوەیەكی گشتی دانووستانەكان بەڕێوەدەچن، شاندی دانووستاندنكاریش پێیان ڕاگەیاندووم، كە چەند گۆڕانكارییەكی ئەرێنی روویداوە."

دەربارەی وردەكاری بەرەو پێشچوونەكانیش، سەرۆكی رووسیا باسی بەرەوپێشچوونەكانی نەكردووە.

لە لایەكی ترەوە، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، "پێشینیازی وڵاتەكەمان داوە بە ئۆكراینا، ئێمە چاوەڕوانی وەڵامی ئەوان دەكەین."

لە بەشێكی تری قسەكانی رایگەیاند، "بۆ كۆتاییهێنان بە هێرشەكانی دەبێت ئۆكراینا هەموو داخوازییەكانمان جێبەجێ بكات، پێویستە بێلایەنانە مامەڵە بكات، دەستبەرداری هەوڵەكانی بێت بۆ چوونە هاوپەیمانی ناتۆ."

لە دوای هێرشەكانی رووسیا بۆ سەر ئۆكراینا، چەند جارێك شاندی هەردوو وڵات لە بیلارووسیا دانووستاندیان كردووە، دوێنێش بۆ یەكەم جار لەسەر ئاستی وەزارەتی دەرەوە لە توركیا كۆبوونەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین