داوا ده‌كرێت توركیا بچێته‌ شه‌ڕى یه‌مه‌نه‌وه‌

نوچه‌نێت

به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌و خواسته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌ى كه‌ ده‌یه‌وێ سنوورێك بۆ ده‌ستوه‌ردانى توركیا له‌ شه‌ڕى وڵاتان دابنێ، سه‌ركرده‌یه‌كى سیاسى كوێتى داوا ده‌كات توركیا بچێته‌ شه‌ڕى یه‌مه‌نه‌وه‌.

حاكم موتێڕى سەرۆكى حزبى ئومەى كوێتى و ئەمیندارى گشتى كۆنگرەى ئومە و مامۆستاى زانكۆ لە لاپەڕەى تایبەتى خۆى لە تویتەر داوایەكى ئاراستەى حكومەتى توركیا كردووە بۆئەوەى سەركردایەتى دەستوەردانى سەربازى بكات بۆ پارێزگارییكردن لە پارێزگاى مەئرەبى یەمەنى كە به‌ گوته‌ى ئه‌و خه‌ریكه‌ بكەوێت.

داواكارى ئه‌و سه‌ركرده‌ سیاسیه‌تى كوێت به‌ پێچه‌وانه‌ى بزاوتى نێوده‌وڵه‌تى هه‌رێمه‌كه‌ و نێوده‌وڵه‌تییه‌ كه‌ ده‌یانه‌وێ سنوورێك بۆ ده‌ستوه‌ردانى توركیا له‌ ناوچه‌كه‌ دابنێن و چیتر توركیا نه‌چێته‌ ناو شه‌ڕى وڵاتان.

له‌ ماوه‌ى پێنج ساڵى رابردوو توركیا له‌ شه‌ڕه‌كانى سووریا و لیبیا و كاره‌باخ تێوه‌گڵاوه‌ و زیانێكى زۆرى به‌ ئابوورى وڵاته‌كه‌ى گه‌یاندووه‌ و دۆسیه‌ى شه‌ڕى ئه‌و وڵاتانه‌یشى ئاڵۆز كردووه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین