حه‌شدى شه‌عبى  ترس و نیگه‌رانى هه‌یه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

حه‌شدى شه‌عبى دره‌نگ روونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ى هێرشه‌كه‌ى ئه‌مریكا بۆ سه‌ر پێگه‌كانى ده‌دات وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت پێشبینى هێرشى زیاتر له‌ ئه‌مریكا ده‌كات.

به‌ره‌به‌یانى رۆژى هه‌ینى چه‌ند پێگه‌یه‌كى میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى له‌ ئه‌لبوكه‌مالى سنوورى سووریا و  عێراق  له‌ناو خاكى سووریا، له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى ئه‌مریكاوه‌ بۆردومان كران و نزیكه‌ى 20 چه‌كدارى حه‌شد كوژران.

جیا له‌وه‌ى چه‌ند لایه‌نێكى ناو حه‌شد هه‌ڵوێستى خۆیان له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ راگه‌یاند، به‌ڵام ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى حه‌شدى شه‌عبى له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ بێده‌نگ بوو.

حكومه‌تى عێراق روونكردنه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى دا كه‌ له‌رووى هه‌واڵگرییه‌وه‌ له‌ هێرشه‌كه‌ به‌شدار نه‌بووه‌، وه‌ك لوید ئۆستن وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریكا باسى كردووه‌.

دواجار سه‌رۆكایه‌تى حه‌شدى شه‌عبى شه‌وى رابردوو راگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌  و تێیدا زانیارییه‌كانى ئه‌مریكا ره‌ت ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ى هێرشه‌كه‌ بۆسه‌ر حه‌شدى شه‌عبى له‌ناو خاكى سووریا بێت، به‌ڵكو ده‌ڵێ هێزه‌كانى حه‌شد له‌ هێڵى به‌رگرى بوون له‌سه‌ر سنوور و له‌ناو خاكى عێراق.

جیا له‌مه‌یش داوا له‌ حكومه‌تى عێراق ده‌كات رێگر بێت له‌و جۆره‌ رووداوانه‌ و چونكه‌ پێشبینى هێرشى زیاتر ده‌كرێت. هاوكات ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى ئه‌لعه‌ره‌بیه‌ ئه‌مڕۆ بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌ حه‌شد ئه‌و ئاگربه‌سته‌ى هه‌ڵوه‌شاندووته‌وه‌ كه‌ پێشتر له‌باره‌ى هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كان به‌ڵێنى له‌سه‌ر دابوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین