وه‌زاره‌تى بازرگانى عێراق دڵنیایى لەسەر به‌شه‌خۆراكى مانگانه‌ ده‌دات کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

وه‌زاره‌تى بازرگانى عێراق دڵنیایى له‌سه‌ر دابه‌شكردنى به‌شه‌خۆراكى مانگانه‌ى هاووڵاتیان ده‌دات و دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ تا مانگى ره‌مه‌زان "مانگى نیسان" دوو جار به‌شه‌خۆراكى مانگانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ حه‌وتى ئادارى 2022  عه‌لا جبوورى له‌گه‌ڵ حاكم زاملى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆك په‌رله‌مان كۆبووه‌وه‌ و تاوتوێى گرانبوونى نرخى خۆراكیان له‌ عێراق كرد. دواى ته‌واوبوونى كۆبوونه‌وه‌كه‌ دووپاتیان له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونى پرۆسه‌ى به‌شه‌خۆراكى مانگانه‌ى هاووڵاتیان كرد.

عه‌لا جبوورى له‌ كۆنگره‌كه‌دا جه‌ختى كرده‌وه‌ كه‌ سبه‌ى "سێشه‌ممه‌" ده‌ستده‌كرێت به‌ دابه‌شكردنى به‌شه‌خۆراكى مانگانه‌ و زاملیش له‌ هه‌مان كۆنگره‌ گوتى، "دڵنیایى ئه‌وه‌مان وه‌رگرتووه‌ كه‌ تا مانگى ره‌مه‌زان دووجار به‌شه‌خۆراكى مانگانه‌ بدرێت".

وه‌زیرى بازرگانى عێراق ئاشكرایشى كرد كه‌ وه‌زاره‌تى دارایى عێراق بڕیارى داوه‌ پاره‌یه‌كى زۆرتر بۆ وه‌زاره‌تى بازرگانى ته‌رخان بكرێت، بۆ مه‌به‌ستى كڕینى خۆراك.

به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى خۆراك له‌سه‌ر ئاستى جیهان، ته‌نگژه‌یه‌ك له‌ عێراقيش دروست بووه‌ و نرخى خۆراك به‌رده‌وام له‌ به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین