بۆچى ئەردۆغان لە بەرزبوونەوەى رێژەی هەڵاوسان ناترسێت؟
نوچەنێت:
لەسەرەتاى مانگى شوباتى ئەمساڵ، بانكى ناوەندى توركيا بڕيارى دا بۆ مانگى پێنجى ئەمساڵ رێژەى سوو دابەزێنێت، ئەوەش بە پشتبەستن بە رێنماييەكانى رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆكى توركيا كە سياسەتێكى نامۆى گرتۆتەبەر، هەرچەندە شارزايانى ئابوورى و بنسمانە كلاسيكەكان پێيان وايە بۆ رێگرى لە رێژەى هەڵاوسان بەرزكردنەوەى رێژەى سوو كاريگەرى زياترى دەبێت، بەڵام ئەردۆغان بەردەوامە لەسەر سياسەتەكانى.
لەگەڵ ئەو رێنمايانەش، گوزەرانى هاووڵاتيانى توركيا رۆژ لە دواى رۆژ قورستر دەبێت، خەڵك لەبەردەم نانەواخانەكان سەڕە دەگرن، بەڵام سەرۆكى توركيا بەردەوام جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە ئەو سياسەتە ئابوورييەى لەسەر بنامەيەكى قووڵ دایڕشتووە، ئەوەش بۆتە مايەى گومانى ئۆپۆزيسيۆنى ئەو وڵاتە.
بەگوێرەى داتاكانى حكومەتى توركيا كە لە مانگى شوباتى ئەمساڵ بڵاوكراوەتەوە، ساڵانە رێژەى هەڵاوسان بە بەردەوامى بۆ لە (48.7%) بەرزدەبێتەوە، ئەوەش لە ماوەى (20) ساڵى رابردوو بەرزترين رێژەيە، لەبەرانبەريشدا ليرەى توركى لە ساڵى رابردوو لە (44%) بەهاكەى بەرانبەر دۆلارى لەدەست دا، سەرۆك كۆمارى توركياش بەردەوام دڵنياى دەداتە گەلى توركى ئەو قەيرانە كاتييە، حكومەتەكەى تواناى چارەسەركردنى هەيە، بەڵام حكومەت ئايا پێى وايە ئەو سوودانە زيانى بۆسەر هاووڵاتيانى وڵاتەكەى دەبێت و تێچووى گوزەرانيان زياتر دەكات، ئايە ئەو سوودە مەزەندە كراوانە چين؟
ئەردۆغان پێيوايە زيادبوونى هەڵاوسان و كەمكردنەوەى رێژەى سوو، وادەكات بەرهەمە توركييەكان لە بازاڕى جيهانى خواستى زياترى لەسەر بێت، لەبەر كەمى نرخ، ئەوەش گرتنەبەرى هەمان سياسەتى چينە، كە بۆتە پێشەنگ لە هەناردەكردنى جيهانى.
ئەو كارەى سەرۆكى توركيا رەهەندێكى ئايينى بەو ململانێ ئابوورييە داوە، چونكە ئايينى ئيسلام دژى سووە، لە لێدوانێكيشى رايگەياند، "حكومەتەكەم بەردەوام دەبێت لە دژايەتى رێژەى سوو، چونكە ئەوە بارى هاووڵاتيانى قوڕس كردووە، مادام من لەسەر كورسى دەسەڵاتم، بەردەوام دەبم لە دابەزاندنى رێژەى سوو."
لەو كەمكردنەوەى رێژەى سوو، هاووڵاتيانى توركيا پێيان باشترە پارەكانيان لە بانكەكان دابنێن، دواتريش وەبەرهێنانى لە بوارى ئابوورى پێبكەن و خەرجكردنيان زياتر دەبێت، لەوەش داهاتى وەبەرهێنەرانى ناوخۆ زياد دەبێت، بەتايبەت بازاڕى كەرتى خانووبەرە، كە گەشەيەكى زۆرى بەخۆيەوە بينیەوە، چونكە لاى خەڵك باشترين سێكتەرە لە كاتى هەڵاوسان پەناى بۆ ببەن، سەبارەت بە وەبەرهێنانى دەرەكيش ئەردۆغان پێى وايە، دابەزينى بەهاى دراو هانى وەبەرهێنانى بيانى دەدات پڕۆژەكانى بە تێچووێكى كەم لە توركيا جێبەجێ بكەن.
زيادبوونى وەبەرهێنان لە وڵات، ناوخۆيى بێت يان دەرەكى لە ئەنجامى ئەو هەڵاوسانە و دابەزينى رێژەى سووە، دەبێتە رەخساندنى هەلى كار، ئەوەش پاڵنەرێكى سەرەكى سياسەتە ئابوورييەكانى ئەردۆغانە.
هەرچەندە پسپۆڕانى بوارى ئابوورى و بسنمانەكان پاڵپشتى ئەو تێروانينەى ئەردۆغان ناكەن، چونكە پێيانوايە ئەمە دەبێتە سەرچاوەى نيگەرانى لەو سياسەتانە و كاريگەرى لەسەر ئايينەى پۆستەكەى دەبێت، سينان ئۆڵگن پسپۆڕى ئابوورى رايگەياند، "سەرۆكى توركيا پێيوايە ئەو كارەى راستە، ئەوە لە كاتێكدايە هەموو جيهان پێچەوانەى ئەو سياسەتە بەڕاست دەزانن."
ئەو رەخنانە چين لە سياسەتى ئابوورى ئەردۆغان دەيگرن بەرانبەر بە هەڵاوسان؟
هەڵاوسان رێژەى هەژارى ناسەقامگيرى زياد دەكات، هەندێك لە شارەزايان پێيانوايە، "ئەو تێروانينەى سەرۆكى توركيا بۆ زيادبوونى هەناردە وەك چينە، ئەوەش دوورە لە واقيع، چونكە توركيا كاڵاى سەرەكى لە زۆر وڵات هاوردە دەكات، بەهۆى زيادبوونى هەڵاوسان نرخى هاوردەكردنى ئەو كاڵايانەش گران بووە، لەوانەش پارچەى ئۆتۆمبێل، سەوزە، چنين، دابەزينى بەهاى ليرە بەرانبەر دۆلار كاريگەرى گەورەى لەسەر هاوردەكارانى ئەو كاڵايانە دروستكردووە، كە لەكۆتاييدا هاووڵاتيانى توركيا ناتوانن بيانكڕن."
فەريدە تورك خاوەن كێڵگەيەكەى كشتوكاڵييە لە توركيا رايگەياند، "بەهۆى گرانبوونى پەينى كيمياى و سووتەمەنى دەبێت زەويەكانم فرۆشم، بۆ ئەوەى قەرزەكانى پێ بدەمەوە، ئەگەر زەويمان فرۆشت ئەى چى دەمێنێتەوە."
رۆژنامەى (وۆڵ ستريت جۆڕناڵ)ى ئەمەريكى راپۆرتێكى لە شارۆچەكى (ريز)ى شوێنى لە دايكبوونى سەرۆكى توركيا ئامادەكردبوو، مەهمەت ئەليبارس جوتيارێكى ئەو شارۆچكەيە راگەياند، "ئێمە كەوتينە بنى بيرەوە، تواناى كڕينى هيچ شتێكمان نييە، هيچ كەسێك نييە دەنگمان بگەينێتە حكومەت، لێرە دەربازمان بكات."
لە مانگی كانوونی یەكەمی ساڵی رابردوو ، دژی دابزینی بەهای لیرە و بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵاوسان و گرانبوونی نرخی شتومەك، هەزاران هاووڵاتی لە توركیا رژانە سەر شەقامەكانی ئیستەنبوڵ، داوای دانانی سنوورێكیان بۆ ئەو دۆخە دەكرد، كە لە ئەنجامی سیاستە ئابوورییەكانی حكومەتی توركیا دروست بووە، هەندێك لە نەیارانی ئەو سیاسەتە پێیانوابوو ئەوە ئەنجامی شكستەكانی سیاسەتی ئابووریە، ئەگەر هەیە ببێتە هۆی كۆتاییهێنان بە ئەردۆغان و حكومەتەكەی.
لە ئەنجامی نەبوونی سەقامگیری وڵات بەهۆی هەڵاوسان و داڕوخانی بەهای لیرە، هەندێك لە شارەزایانی ئابووری گومانیان لە تواناكانی وڵاتەكەیان هەیە بۆ راكێشانی وەبەرهێنەرانی بیانی، چونكە وەبەرهێنەرانی بیانی بۆ پڕۆژەكانیان، ئەو وڵاتانە بە باشتر دەزانن سەقامگیری ئابووری تێدایە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment