چەند پارێزگایەکی عیراق خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

لە چەند پارێزگایەکى عێراق لایەنە پەیوەندیدارەکان دەخرێنە حاڵەتى ئامادەباشیەوە، فەرماندەیی  پۆلیسی فیدڕاڵى داوا لە هێزەکانى دەکات لەوپەڕى ئامادەباشیدابن.

لە درەنگانى شەوى رابردووەوە شەپۆلى خۆڵبارین لە شارەکانى ناوەڕاست و باشورى عیراق گەیشتە ئەوپەڕى ئاستى خۆى، لەپاش ئەوەى شەپۆلەکە لە دوێنێ( 3/ئازار/2022) دەستیپێکردووە.  فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵى عێڕاق، داواى لە هێزەکانى کرد کە لەئەوپەڕى ئامادەباشیدابن بن بەهۆى ئەو خۆڵبارینەوە. 

هەر بەهۆی خۆڵبارینەوە سەرجەم فەرمانگەکانى سەر بە- بەڕێوەبەرایەتى کارەباى زیقار، خرانە حاڵەتى ئامادەباشیەوە بۆ چاککردنەوەى هەر زیانێک کە بەر کەرتى کارەبا بکەوێت. هاوکات لە پارێزگاى نەجەف دەیان کەس بەهۆى خۆڵبارینەوە توشی هەناسە تەنگی و گەیێندرانە نەخۆشخانە. لە کەربەلا ١٥٠کەس بەهۆی هەناسە تەنگییەوە لە نەخۆشخانەکانن.

لەگەڵ ئەوەشدا هێزە ئەمنییەکان ئامادەن بۆ هەر رووبەرووبوونەوەیەک کە هێزەکانی داعش، بەهۆی خۆڵبارینەوە بیکەنە دەرفەت و پەلاماربدەن. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین