کتێبی رۆژی رەشنوس بڵاو دەبێتەوە
لاڤین عومەر: نوچەنێت
کتێبی رۆژی رەشنوس، کۆمەڵە چیرۆکە لە 190 لاپەڕە پێکدێت 17 چیرۆکی کورت و درێژی لەخۆ گرتووە، لە بڵاو کردنەوەی ناوەندی( کەپر)ە.
دەربارەی ناوەڕۆکی کتێبەکە نوسەرگوتی "ناوه‌ڕۆکی چیرۆکه‌کان چیرۆکی ئه‌و که‌سایه‌تی یان ڕووداوانه‌ن، که خۆیان له نێو ژیان و جیهانی ئێمه‌دا بوونیان هه‌یه و ڕوویانداوه، من وه‌کو نوسه‌ر هاتووم و به سه‌لیقه‌یه‌کی هونه‌ری ته‌نها تیشکم خستوونه‌ته‌سه‌ر و دووباره له فۆرمێکی هونه‌ری چیرۆکدا نمایشم کردوونه‌ته‌وه.
وه‌کو خویه‌کم، تاوه‌کو ئه‌مڕۆم هه‌ر شتێک کاریگه‌ریی له‌سه‌ر هه‌سته‌کانم هه‌بووبێت ده‌رباره‌ی نوسیومه".
هەر دەربارەی کتێبی رەشنوس، میران ئەبراهام دەڵێت: هه‌رده‌م هه‌ستم کردووه جۆرێک له په‌یوه‌ندیی ڕۆحی له‌نێوان من و کارەکتهری نێو ئه‌م چیرۆک و به‌سه‌رهاتانه‌دا هه‌یه. ده‌توانم بڵێم چیرۆکه‌کان شێوازێکی شه‌پۆلی هونه‌ری ئیمپرشیۆنیسم (ده‌ربڕینخوازی)یان هه‌یه، مه‌به‌ست ڕاگرتنی "سه‌رنج"ه له‌سه‌ر ئه‌زموونکردنی ژیان خۆی، وه‌کوو ئه‌وه‌ی چۆن به‌رجه‌سته ده‌کرێت، ئه‌وسا یان ئه‌م ساته و داهاتوو، هه‌ڵبژاردنی تێما له ژیانی مرۆڤی ئاسایی مۆدێرندا، به‌تایبه‌تی و بێ نهێنی و داپۆشین، به‌ڵام ئاماژه‌دان و تیشک خستنه سه‌ر ڕه‌نگ و شێواز، که پێده‌چێت له‌نێو هونه‌ری نووسینی چیرۆکدا کات و شوێن و کارەکتهر بێت، یان پلۆت، هه‌روه‌کوو دیمه‌نی نێو ئه‌م چیرۆکانه، دیمه‌نێک له‌نێو ژیانی که‌سایه‌تییه‌کانه‌وه بێ هیچ په‌یام و مه‌به‌ستێکی تایبه‌ت.
لە کۆتاییدا سوپاسی ئەوانە دەکات کە چیرۆکی خۆیان بۆ گێڕاوەتەوەو دەڵیت:سوپاس بۆ ئه‌وانه‌ی چیرۆک و یاده‌وه‌رییه‌کانی خۆیان بۆ گێڕامه‌وه، منیش له فۆرمێکی هونه‌ری گێڕانه‌وه‌دا دامڕشتوونه‌ته‌وه، هونه‌رێک که ده‌توانێت هه‌موو هونه‌ره‌کانی تر به هه‌موو فۆرم و شێوازێکه‌وه له خۆیدا کۆ بکاته‌وه.
ده‌توانم بڵێم هه‌ندێک له کاره‌کته‌ری نێو چیرۆکه‌کانم بینیوه یان ناویانم بیستووه، که وه‌کوو خۆیان ناوم هێناونه‌ته‌وه. هه‌ندێک له چیرۆکه‌کان پێش ساڵی (2015) نووسراون و پاشان له گۆڤار و ڕۆژنامه‌کاندا به هۆڵه‌ندی و کوردی بڵاو بوونه‌ته‌وه.
هه‌ندێک له چیرۆکه‌کان ده‌بووایه نۆڤلێت یان ڕۆمان بوونایه، خوێنه‌ری به‌سه‌لیقه هه‌ستیان پێ ده‌کات، چونکه به نه‌فه‌سێکی درێژ نووسراون، وه‌کوو بڵێی پانتایی چیرۆک جێگای خه‌یاڵی منی تێدا نه‌بێته‌وه، به‌ڵام له کۆتاییدا بێجگه له هەڵەگری، ده‌ستکاریم نه‌کردوون".
نوسەر دەڵێت، "خاوەنی چوار کتێبم کە لە (شه‌وگه‌ڕه‌کان، نیشتمانی سارا، خه‌می مه‌ستوره، رۆژی ڕه‌شنوس) پێکهاتووە".
دەربارەی جیاوازی کتێبەکەشی ئەو گوتی، ""له فۆرمدا جیاوازی له‌گه‌ڵ کتێبه‌کانی تردا ئه‌وه‌یه; من تاوه‌کو ئێستا له فۆرمی ڕۆماندا (چیرۆکی درێژ)دا، کتێبم بڵاوکردۆته‌وه. ئه‌م کتێبه‌م ئه‌زموونێکی تره و کۆمه‌ڵه‌چیرۆک (کورته چیرۆک)ن و له فۆرم و ناوه‌ڕۆکیشدا جیاوازن، هه‌رچه‌نده له ستایڵی نووسینی من لایان نه‌داوه، ساتێک یان دیمه‌نێکن له دونیای ڕیاڵ و من ته‌نها هاتووم ڕووناکیم خستوونه‌ته‌سه‌ر و له فۆرمێکی هونه‌ری و به زمان وه‌کو که‌ره‌سته‌یه‌کی خوڵقێنه‌ر دامڕشتوونه‌ته‌وه".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment