نێچیرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ مسته‌فا سه‌ید قادر ده‌كات کوردستانی

نوچه‌نێت

نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى خۆى ئاراسته‌ى مسته‌فا سه‌ید قادر جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كرد، هاوخه‌مى خۆى بۆ كۆچى دواییى باوكیان ده‌ربڕى.

ماڵپه‌ڕى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم راگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌:


ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2021/2/25 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مسته‌فا سه‌ید قادر جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبووى باوكیان، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ به‌ڕێزیان كرد و هاوخه‌مى له‌گه‌ڵ خۆیان و خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌یان ده‌ربڕى.

سه‌رۆك نێچیرڤان هیواى خواست خواى مه‌زن گیانى خوالێخۆشبوو بخاته‌ به‌ر به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى و سه‌بوورى و دڵنه‌وایى به‌ به‌ڕێزیان و خانه‌واده‌ و كه‌سوكاریان ببه‌خشێت. لاى خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز مسته‌فا سه‌ید قادر جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، سوپاس و پێزانینى خۆیان و خانه‌واده‌كه‌یانى بۆ سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌میى به‌ڕێزیان ده‌ربڕى.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین