زیانه‌كانى ماسك له‌ كاتى وه‌رزشكردن تەندرووستی

نوچه‌نێت

شاره‌زایانى ته‌ندروستى دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌، به‌ستنى ماسك له‌كاتى وه‌رزشكردن زیان به‌ ته‌ندروستى مرۆڤ ده‌گه‌ینێ و ده‌ڵێن پێویسته‌ وه‌رزشكردن له‌ شوێنى كراوه‌ بێت تا وه‌رزشوانه‌كه‌ ناچارى به‌ستنى ماسك نه‌بێت.

ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى "ئه‌لعه‌ره‌بیه‌" له‌ راپۆرتێكدا باس له‌ به‌ستنى ماسك ده‌كات له‌كاتى وه‌رزشكردندا و چه‌ندان شاره‌زا و پزیشك له‌ راپۆرته‌كه‌ بۆچوونى خۆیان خستووه‌ته‌ڕوو.

ئه‌وان دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ كاتى وه‌رزشكردن، مرۆڤ زیاتر پێویستى به‌ ئۆكسجینه‌ و به‌ستنى ماسك وا ده‌كات وه‌ك پێویست ئۆكسجین به‌ جه‌سته‌ نه‌گات، بۆیه‌ له‌ ئه‌نجامى نه‌گه‌یشتنى ئۆكسجین وه‌ك پێویست له‌ش هه‌ست زوو هه‌ست به‌ ماندوێتى و شه‌كه‌ستى ده‌كات.

بۆیه‌ به‌ پێویستى ده‌زانن تا بكرێت وه‌رزشوان له‌ شوێنى كراوه‌ راهێنانه‌كانى خۆى بكات، بۆئه‌وه‌ى ناچارى به‌ستنى ماسك نه‌بێت، ئه‌گه‌ریش هاتوو ناچار بوو له‌ جیم  و هۆڵه‌ وه‌رزشییه‌كان بوو ئه‌وا ده‌بێت ماسك ببه‌ستێ و له‌كاتى ته‌ڕبوونى ماسكه‌كه‌یشى زوو به‌ دانه‌یه‌كى نوێى بگۆڕێت.

له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا كۆمه‌ڵێك رێنمایى له‌سه‌رانسه‌رى جیهان په‌یڕه‌و ده‌كرێت و گرنگترین ئه‌و رێنماییانه‌ به‌ستنى ماسك و دووركه‌وتنه‌وه‌ى جه‌سته‌ییه‌.


 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین