وەزارەتى تەندروستى ستیکەرى چۆنیەتى ناسینەوەى دەرمانى ساختە بڵاودەکاتەوە تەندرووستی

نوچە نێت

وەزارەتی تەندروستی حكومەتى هەریمى کوردستان، چۆنییەتیی ناسینەوەی دەرمانی یاسایی لە دەرمانخانەکان بە هاووڵاتییان ڕادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ هەینى (17/ ئایار/ 2024) بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان (KMCA)، وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ناوی دەرمان، ناوی کۆمپانیای هاوردەکار، ژمارەی باج، ژمارەی داواکردن و نرخی دەرمانەکەی تێدایە.

لە بەشێکى دیکەى ئاگاداریەکە هاتووە، بۆ ڕێگریکردن لە ساختەکاری، لە لای ڕاستی ستیکەرە نوێیەکە موگناتیسێک هەیە کە جۆرێکی تایبەت مەرەکەبی تێدایە و ساختە ناکرێت، لە کاتی نزیکخستنەوەی موگناتیسی تایبەت (لە دەرمانخانەکان هەیە)، ڕەنگی بۆ سەوز دەگۆڕێت.
هەروەها لە لای چەپی ستیکەرەکە، بارکۆدێک هەیە، لە کاتی سکانکردن بە ئاپی "QR Code Scaner" یان کامێرای مۆبایل، کۆمەڵێک زانیاری بە سێ زمان "کوردی، ئینگلیزی و عەرەبی" لەسەر ناو، نرخ، وڵاتی سەرچاوە و باری بەرهەم دەخاتە ڕوو.

بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان داواش دەکات، "خۆتان لە دەرمانی بێ ستیکەر و گوماناوی بپارێزن"

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین