یەکەم حالەتی مەلاریا لە عێراق تۆمار کرا تەندرووستی

نوچەنێت

ئاژانسە عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، یەکەم حالەتی نەخۆشى مەلاریا لە عێراق تۆمار کرا، کە کرێکارێکی بیانییە، ئەمە لە کاتێکدا مەلاریا لە (2011)وە لەم وڵاتە تۆمار نەکرابوو.

ڕۆژی هەینی (پێنجی تەمموز/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، بە گوێرەی سەرچاوە پزیشکییەکان، "یەکەم حالەتی تووشبوون بە مەلاریا لە عێراق تۆمارکرا، تووشبووەکە کرێکارێکی بیانییە، لەلایەن کۆمپانیایەکی پاککەرەوە هاتووەتە عێراق".

مەلاریا زۆر کەم لە وڵاتە گەرماکاندا تۆمار دەکرێت، لە (2011)وە لە عێراق تۆمار نەکراوە، لە ڕێگەی مێشوولەوە مرۆڤ تووشی ئەم حالەتە دەبێت و دەگوازرێتەوە بۆ کەسانی تر. زۆربەی کات نیشانەکانی تووشبوون بە مەلاریا بریتییە لە تایەکی زۆر بەرز.

بە گوێرەی ئامارە بڵاوکراوەکان، "ساڵانە نزیکەی (290) ملیۆن کەس تووشی نەخۆشی مەلاریا دەبن، زیاتر لە (400) هەزار کەسیش بەهۆی نەخۆشییەکەوە دەمرن. لە ساڵانی (1950) کاندا زۆر تووشبووی مەلاریا بوونی هەبووە لە عێراق، لە (1990) نزیکەی (4) هەزار حالەتی مەلاریا لە پارێزگا جیاوازەکانی ئەم وڵاتە تۆمار کراوە.

ڕێکخراوە تەندروستییە جیهانییەکان بۆ تووشبوانى ئەم نەخۆشییە دەرمانی خۆپارێزی و پێداویستییە تەندروستییەکانیان دابین دەکەن، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیش پێشنیاری کوتانی منداڵان دەکات بە تایبەت ئەم وڵاتانەی کە ڕێژەی بەرزی تووشبوون بە مەلاریایان هەیە و ڤاکسینیان بۆ دابین دەکات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین