دوو حاڵەتی نەخۆشی كۆلێرا لە سنووری گەرمیان تۆماركرا تەندرووستی

نوچە نێت

ئەمڕۆ یەكشەممە (یەكی ئەیلوول/2024) بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی گەرمیان ڕایگەیاند، دوو حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشی کۆلێرا لە سنووری ئیدارەی گەرمیان تۆماركراوە و داواش لە هاووڵاتییان دەكات خۆپارێزی بكەن.

تەندروستی گەرمیان لە ڕاگەیێیندراوێكدا زانیاریی زیاتر لەبارەی دوو توشبووەكە بە نەخۆشی كۆلێرا ئاشكرا دەكات و دەڵێت، یەکێک لە تووشبووانی نەخۆشی کۆلێرا لە شارۆچکەی کەلارە کە ناوەندی ئیدارەی گەرمیانە و نەخۆشەکەی دیکەش لە شارۆچکەی کفریە.

هاوكات دووپاتی دەكاتەوە، پێویستە ڕێکارەکانی خۆپارێزی بە باشیی جێبەجێ بکەن، کە ڕێنماییەکان خۆی لە دڵنیابوون لە پاکیی سەرچاوەی ئاو، شۆردنەوەی سەوزە و میوەکان بەباشی و خۆدوورگرتن لە خواردنی دەرەوە و سەردانەپۆشراو، دەبینێتەوە.

لە بارەی نیشانەكانی نەخۆشییەكەش دەڵێت، لە کاتی بوونی حاڵەتی سکچوونی توند، دەبێت ڕاستەخۆ سەردانی نەخۆشخانە بکەن.

هەروەها ئەوەش هاتووە، هەموو تیمە تەندروستییەکانی سنووری ئیدارەی گەرمیانی خستووەتە ئامادەباشی و ڕایسپاردوون تاوەکوو پشکنین بۆ سەرچاوەی ئاو، شوێنکار، خواردنگە، جێگە گومانلێکراوەکان بکەن، بەمەبەستی دڵنیابوونەوە و ڕێگری لە بڵاونەبوونەوەی نەخۆشییەکە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین