لە هەولێر دەستبەسەر (24) هەزار ڤەیب و تامى نێرگەلەى بەسەرچوو داگیرا تەندرووستی

نوچەنێت

بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی بازرگانیی هەولێر لە چەند دووکانێکى فرۆشتنى ڤەیپ و نێرگەلە و شیرنەمەنى، دەستبەسەر هەزاران ڤەیب و تامى نێرگەلەى بەسەرچوو دادەگرێت.

ڕۆژى شەممە (دەى ئابى/2024) بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی بازرگانیی هەولێر ۆڕایگەیاند، بەهاوکاری لێژنەی قایمقامیەتی قەزایی ناوەندی هەولێر هەڵساین بە سەردانیکردنی چەند دوکان و کۆگاو مارکێت و شیرنەمەنی بەمەستی دڵنیابوون لە نەبوونی کەلوپەلی ماوەبەسەرچوو، وە قەدەغە کراو وە دڵنیابوون لە پاك و خاوێنی بۆ پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان و زیاتر خزمەت کردنیان لەئەنجامدا.

بەپێى ڕاگەیێندراوى بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی بازرگانیی هەولێر دەست بەسەر ئەم کەلوپەلانەدا گیراوە.

ــ چوار شوین داخرا 

ــ دەست گیرا بەسەر نزیکەی (17) هەزار دانە قیپ و جگەرەی ئەلیکترۆنی 

ــ دەست گیرا بەسەر نزیکەی (7) هەزار تامی نیرگەلەی بەسەر چوو

ــ دەست گیرا بەسەر (75) تامی ڤیب 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین