کەنەدییەکان دەیانەوێ بەبێ ئازار بمرن تەندرووستی

نوچە نێت

ڕاپۆرتێکی حکومەتی کەنەدا ئاشکرای دەکات، "زیادبوونێکی پێوانەیی لە بژاردەی کوشتنی بێ ئازار تۆمار کراوە بەجۆرێک ساڵی رابردوو لە هەر (20) حاڵەتی مردن لەو وڵاتەدا یەک کەس بەم ڕێگەیە گیانی سپاردووە.

ڕۆژی هەینی (13/کانوونی یەکەمی/2024) ماڵپەڕی (ئارتی) بڵاویکردەوە، "بەگوێرەی راپۆرتی ساڵانەی تەندروستیی کەنەدا لە (2023) دا (15,343) هاووڵاتی لەو وڵاتە داواکاری مردنیان هەڵبژاردووە. بەراورد بە (2022) ئەم شێوازەی مردن بە رێژەی (15.8٪) زیادیکردووە".

ڕاپۆرتەکە جەخت لەوە دەکاتەوە، "ژمارەی هاوڵاتیانی کەنەدی کە بڕیار دەدەن کۆتایی بە ژیانیان بهێنن بەپێی یاسای نیشتمانی خۆکوشتن  لە (2023) دا (4.7٪) ی مردنەکان پێکدەهێنن، بەراورد بە ساڵی پێشوو (4.1٪) بووە. زیاتر لە (%95)ی حاڵەتەکانی کوشتنی بێ ئازار ئەو کەسانە بوون کە نەخۆشی درێژخایەنیان هەبووە و شێرپەنجە هۆکاری سەرەکی داواکارییەکەیە. تێکڕای تەمەنی کەسێک کە یاسا ڕیگەی داوە داوای یارمەتی لەم ڕێگەیەوە بکات سەرووی (77) ساڵە.

ڕاپۆرتەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، "مردن بە یارمەتی پزیشکی لە کەنەدا تەنها بۆ ئەو کەسانە یاساییە کە لەسەر بنەمای تەندروستی جەستەیین، حکومەت بیر لەوە دەکاتەوە ڕێگە بە کەسانی تووشبوو بە زەهایمەر بدات داواکاری لەم شێوەیە پێشکەش بکەن".

لە (2021) دا، کەنەدا یاساکانی کوشتنی بێ ئازاری ئاسان کرد تاوەکو ڕێگە بە ئەو کەسانە بدات کە حاڵەتی مەترسیدار و چارەسەر نەکراویان هەیە ئەم ڕێگەیە هەڵبژێرن، لەم ساڵانەی دواییدا ژمارەیەک لە وڵاتانی دیکە یاسای یارمەتیدانی مردنیان دەرکردووە وەک نەمسا، ئوسترالیا، ئیسپانیا و بەریتانیا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین