ئێران قەدەغەی هاتوچۆی لە سنووری باشماخ تا ١٥ی حوزەیران درێژ  ده‌كاته‌وه‌ کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

یاریدەدەری کاروباری سیاسیی ئاسایش و کۆمەڵایەتی پارێزگای سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایگەیاند، بە لەبەرچاوگرتنی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و بەپێی بڕیاری بنکەی نیشتمانیی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، ڕێوشوێنەکانی قەدەغەی هاتوچۆ لە سنووری باشماخ تا ثيَنجی حوزەیرانی ٢٠٢١ درێژ دەکرێنەوە.

ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی ئایاری٢٠٢١، ئاژانسی هەواڵی "مهر" بڵاوی کردەوە، محەمەد ئیبراهیم زارعی لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "لە ڕۆژی ٢٤ی کانوونی دووەمەوە تا ئێستا، بە لەبەرچاوگرتنی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە وڵاتی عێراق بڕیار درا سنووری باشماخ و چەند سنوورێکی تر دابخرێن". 
زارعی گوتی، "ئەو قەدەغەیە بە لەبەرچاوگرتنی ڕێوشوێنەکانی بنکەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا تا ١٥ی ئایار درێژ کرایەوە و ئێستاش هەمدیسان تا ثيَنجی حوزەیران درێژ دەکرێتەوە".

جێگری کاروباری سیاسیی، ئاسایش و کۆمەڵایەتی پاریزگای سنە ڕایگەیاند: لە ئێستادا شارەکانی سنە، سەقز، قروە، بانە، کامیاران، دیواندەرە و بیجار لە دۆخی پرتەقاڵی و شارەکانی مەریوان، سەوڵاوا و دێولان لە دۆخی زەرددان.

زارعی ڕایگەیاند، "قەدەغەی هاتوچۆ لە سنووری باشماخ تەنیا تایبەت بە گەشتیاران نییە و بۆ شۆڤیرانی ترانزێتی عێراقیش بەڵگەی هاتوچۆ دەرناکرێت و ڕێگایان پێ نادرێ بێنە ناو شارەکانی پارێزگای سنە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین