سندوقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى هۆشدارى ده‌داته‌ حكومه‌ته‌كان ئابووری جیهان

نوچه‌نێت

له‌ دوایین راپۆرتى سندوقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى هۆشداریى ده‌درێته‌ حكومه‌ته‌كان، له‌وه‌ى به‌هۆى په‌تا كۆرۆناوه‌ نادادپه‌روه‌ریى و هه‌ژاریى به‌شێوه‌یه‌ك زیادى كردووه‌ كه‌ ئه‌گه‌رى سه‌رهه‌ڵدانى په‌شێوى كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌یه‌.

ماڵپه‌ڕى ئارتى رووسى ئه‌مڕۆ هه‌ینى دووى نیسان له‌ هه‌واڵێكدا بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، سندوقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى له‌ دوایین راپۆرتى خۆى هۆشداریى داوه‌ته‌ كۆمه‌ڵگاى مرۆڤایه‌تى و حكومه‌ته‌كان.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه‌ كراوه‌، به‌هۆى په‌تاى كۆرۆناوه‌ ئه‌و نادادپه‌روه‌ریى و نایه‌كسانى و هه‌ژارییه‌ى پێشتر هه‌بووه‌ زیادى كردووه‌، بۆیه‌ چاوه‌ڕوانى په‌شێوه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى و نه‌بوونى متمانه‌ به‌ حكومه‌تى لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات ته‌واوى كۆمه‌ڵگا تووشى ناسه‌قامگیرى بێت.

ئه‌م رێكخراوه‌ دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ پێویسته‌ حكومه‌ت هه‌وڵى یه‌كسانى بدات به‌ تایبه‌تى له‌ بواره‌كانى چاودێرى ته‌ندروستى و خوێندن و ژێرخانى دیجته‌ڵى، ئه‌گینا كه‌لێن و جیاوازى نه‌وه‌ دواى نه‌وه‌ زیاتر ده‌بێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین