ئەمڕۆ مووچەى وەزارەتى پەروەردە دابەشدەکرێت کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

ئەمڕۆ مووچەى مانگى یەکى (2022)ـى وەزارەتى پەروەردە دابەشدەکرێت، وا بڕیاریشە سەرەتا مووچەى مامۆستایانى ناوشار دابەش دەکرێت.

ئەحمەد گەرمیانی، جێگری سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، بە رووداوی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە مووچەی مانگی یەکى (2022)ـی مامۆستایانى ناو شارەکان بەبێ لێبڕین دابەشبکرێت، سبەى رۆژی چوارشەممەش پەوەردەى دەرەوەى شارەکان مووچە وەردەگرن.

جێگەى ئاماژەپێدانە، لە ڕۆژى (25)ـى کانوونى دووەم وەزارەتى دارایى و ئابوورى دەستى بە دابەشکردنى مووچەى مانگى یەکى (2022) کرد، وەزارەتى تەندروستى وەک یەکەم وەزارەت مووچەى بەسەر دابەشکرا، کە تاوەکو ئێستا مووچەی وەزارەتەکانی تەندروستی، پێشمەرگ، ناوخۆ، کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوەکان مووچەیان وەرگرتووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین