سبەی موچەی وەزارەتێک و ئەم دەزگایانە دابەش دەکرێت هەواڵ

نوچەنێت

سبەی موچەی وەزارەتی کار و باری شەهیدان و ئەنفالکراوان و چەند دام و دەزگایەکی دیکە دابەش دەکرێت. گوتەبێژی حکومەت دەڵێت: هەرکات بەغدا پارە بنێرێت دابەشکردنەکە خێراتردەبێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە( 30/کانونی دووەم/2022 ) موچەی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەشکرا، بەپێی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی سبەی موچەی وەزارەتی کار و باری شەهیدان و ئەنفالکراوان دابەش دەکرێت.

 سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی بە نوچەنێتی راگەیاند: بڕیارە سبەی جگە لە موچەی وەزارەتی کار و باری شەهیدان، موچەی هێزەکانی بەرگری و فریاکەوتن و زێرەڤانی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی دامودەزگا نەوتییەکان، دابەشدەکرێت.

لە هەرێمی کوردستان، یەک ملیۆن و 251 هەزار و 451 موچەخۆر هەن، 751 هەزار و 805 کەسیان فەرمانبەری سەربازی و شارستانین. 242 هەزار و 269 کەسیان خانەنشینن.

مانگانە بۆ پێدانی موچە حکومەت پێویستی بە 895 ملیار دینارە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین