عەبدولڕەحمان مەعروف ئيستاتیکا و جیاوازی بڵاو دەکاتەوە
لاڤین عومەر: نوچەنێت
دوای تەواوکردنی ئینسکلۆپیدیای نووسەرانی هەولێر کە ئێستا بە شەش بەرگ لە ژێر چاپە عەبدوڵرەحمان مەعروف نووسەری ناسراو کتێبی ئیستاتیکاو جیاوازی بڵاو کردەوە.
سەبارەت بە ناوەڕۆکی کتێبەکە نوسەر گوتی "ناوه‌رۆكه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م پرسیارانه بنیاتنراوه،جوانی یانی چی؟ ئەو پرسیارەی زۆر دووبارە دەبێتەوە: جوانی رێژەییە و ڕەها نییە، چۆنی لێك دەدەیەوە؟ لەبەرامبەر جوانی شتێك هەیە ناوی ناشیرینی بێ؟
ئەرێ رەفتار و هەڵسوكەوت یان سیما و روخسار مرۆڤ جوان دەكەن؟ تێڕوانینی تەمەن بەرامبەر جوانی لە چاوی پیرێك و منداڵێك وەك یەكە یان جیاوازە بۆ چۆن؟ئایا پێتوایە تێڕوانینی تاكی رۆشنبیر و كەسێكی ئاسایی یان خەڵكی شارنشین و گوندنشین یان رۆژهەڵاتییەك و رۆژئاواییەك یان ئایینی و عیلمانییەك جیاوازە بۆ جوانی؟
ئیستاتیكا و هونەریش بەشێكن لە جوانی، ئەوەی چاوی هونەرمەند و داهێنەرێك لە دووتوێی تابلۆ و كارێكی هونەریدا بە ئێمەی دەگەیەنێ. جوانی و جوانبینینە؟ بە دەربڕینێكی دیكە چاوەكانی ئەو جیاوازن؟ ئەی سەبارەت بە هەردوو دیوەكەی مرۆڤ رۆح – چ وەك ناخ و قووڵایی جەستە یان جەستە و روخسار _ مادە و جوانی، دەكرێ بپرسین جوانی لەرۆحەوە دێ یان هەرتكیان؟ جوان نووسین لەكوێ ئەم تەوەر و بابەتە شوێنی خۆی دەگرێت؟ چ زمان یان دەربڕین و كەرەستەكانی نووسین و جوانكاری و رەوانبێژی و بەلاغە؟چیت سەبارەت بە جوانی خوێندۆتەوە یان بیستووە؟ دوا شت خودی خۆت سەبارەت بە جوانی دەڵێی چی؟ دنیابینی خۆت؟ جوانی لە چیدا دەدۆزیتەوە؟جا هه‌ر یه‌كه و به تێڕوانین و بیركردنه‌وه و زانیاری خۆی وه‌ڵامیداوه‌ته‌وه".
ئایا کتێبی ئیستاتیکا و جیاوازی چ جیاوازیەکی لەگەڵ کتێبەکانی تردا هەیە عەبدوڵڕەحمان مەعروف دەڵێت "جیاوازی كتێبه‌كه له‌وه‌دا ده‌بینم، كه ئه‌گه‌ر له‌م بواره‌شدا به كوردی یان زمانانی دیكه سه‌رچاوه هه‌بن، به‌ڵام ئه‌م كاره رای و دیدی خه‌ڵكی جیاواز و بیركردنه‌وه و دنیابینی جیاوازه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش به بایه‌خه‌وه له بابه‌ت و كتێبه‌كه ده‌ڕوانم".
جگه له‌م كتێبه‌ش نووسەر خاوەنی کۆمەڵێک کتێبی چیرۆک و توێژینەوەو وەرگێڕانە، لەوانە: كۆمەڵە نووسەرێك، دوایین گرێكوێرە، كۆمەڵە چیرۆك، وەرگێڕان ، وراڵ، تیری شكاو، لە كەناری هزر و زمان ز ئەدەبدا، وتار و لێكۆڵینەوە، گومان و بەدگومانی، بابەتگەڵێك، مـەولوودنـامـەی پێغەمبەر (د. خ)، زەینەب خان مەلا ڕەئووف خادم سوجادە (كچە كورد)، ئامادەی چاپە،ئینسكلۆپێدیای نـووسـەرانی هــەولێر، شــەش بــەرگــە (3330) لاپـەڕە، له تاران له‌ژێر چـاپــە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment