په‌رله‌مانى عێراق داواى روونكردنه‌وه‌ى دوو گرێبه‌ستى نه‌وت ده‌كات کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

حاكم زاملى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مان له‌ نووسراوێكدا كه‌ ئاراسته‌ى وه‌زیرى نه‌وتى عێراقى كردووه‌، دواى روونكردنه‌وه‌ى دوو گرێبه‌ست ده‌كات كه‌ به‌م دواییه‌ بۆ كێڵگه‌كانى مه‌نسوورییه‌ و عكاز به‌ستراون.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 27ى كانوونى دووه‌مى 2022 میدیاكانى عێراق به‌ڵگه‌یه‌كى فه‌رمیان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ له‌ لایه‌ن حاكم زاملى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق ئاراسته‌ى ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وه‌زیرى نه‌وتى عێراق كراوه‌.

وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت به‌ڵگه‌ دوێنێ 26ى كانوونى دووه‌م واژوو كراوه‌، ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ى نووسراوێكى به‌په‌له‌یە و داوا له‌ وه‌زیرى نه‌وت ده‌كرێت روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر یاسایبوونى دوو گرێبه‌ست بدات كه‌ له‌باره‌ى كێڵگه‌كانى مه‌نسوورییه‌ له‌ دیاله‌ و عكاز له‌ ئه‌نبار كراون.

جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق روونى ده‌كاته‌وه‌ ئه‌م دوو گرێبه‌سته‌ له‌ كاتى حكومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌ر ئه‌نجام دراون، بۆیه‌ ئه‌مه‌یش له‌گه‌ڵ ماده‌ى 64 ى ده‌ستوورى عێراق رێگه‌پێدراو نییه‌، كه‌ حكومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌ر گرێبه‌ستى ستراتیژى بكات.

گرێبه‌ستى مه‌نسوورییه‌ له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى سینۆپیكى چینى كراوه‌، گرێبه‌ستى عكازیش له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى هالیبرتۆنى ئه‌مریكى كراوه‌، هه‌ردووكیانیش له‌ بوارى به‌رهه‌مهێنانى گازه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین