وریا مەعروف: دوای خوێندنەوەی ئەم کتێبە هەست بەبەرپرسیارێتی بەرامبەر بە تاوانباران دەکەی
لاڤین عومەر: نوچەنێت
نوچەنێت: کتێبی توێژینەوەیەکی زانستیت هەیە لەسەر (دزیو ئاکامەکانی)، لەرووی کۆمەڵناسی یاخود سیاسییەوە باسی بابەتەکەت کردووە؟
وریا مەعروف: كتێبی (دزی و ئاكامهكانی ) توێژینهوهیهكی زانستییه لهبواری كۆمهڵناسی تاوان، لهپێنج بهش پێكهاتووه، بهشێوهیهكی تیۆری و مهیدانی كارم لهسهر ئهم كتێبه كردووه، كۆمهڵێك نمونهی زیندومان وهرگرتووه كه تاوانی دزییان ئهنجامداوه و چاوپێكهوتنم لهگهڵدا كردوون، تاوهكو بهشێوهیهكی ڕاست و دروست ئهو ئهنجام و ئاكامانهمان بۆ ڕوون ببێتهوه یان یان باشتر بڵێم بگهین به ئاكام و شوێنهواری ڕاستهقینه كه له ئهنجامی تاوانی دزی دهكهوێتهوه.
نوچەنێت: مەیدانی توێژینەوەکەت کوێیە، مەبەستم سلێمانی یاخود هەولێرە؟
وریا مەعروف: لایهنی مهیدانی و كۆمهڵگهی توێژینهوهكه شاری ههولێره سەرجەم نمونەكانی.
نوچەنێت: چ رێبازێکی توێژینەوەت بەکار هێناوە؟
وریا مەعروف: توێژینەوەیەكی چۆنایەتییە، لەبەر ئەوەی ویستویەتی بچێتە ناو واقیعی كۆمەڵایەتی ئەو كەسانەی كە تاوانی دزیان ئەنجامداوە، بۆ ئەوەی لە ڕەفتار و هەڵسوكەوتو ژیانیان تێبگات. ئامرازی كۆكردنهوهی زانیاریم چاوپێكهوتنی نیمچه كراوهیه، گونجاوترینە چونكە بابەتێكی هەستیارە ئاسان نییە بەهەموو ئامرازێكی كۆكردنەوەی زانیاری ئەنجامبدرێت.
نوچەنێت: بۆ چی ئەو بابەتەت هەڵبژارد؟
وریا مەعروف: كاری كەم هەیە لەسەر دیاردە تاوانییەكان، بە پێویستم زانی لەسەر ئەم بابەتە كاربكەم بەتایبەت ئەو كاتەی ئەم توێژینەوەم ئەنجامدا دیاردەی تاوانی دزی ڕوولە زیادبوون بوو، ئەمەش دەبێتە خەرمانێك بۆ كتێبخانەی كوردی و سەرچاوەیەكی باش و بەرچاوڕوونییەكی باش بۆ توێژەران و قوتابیان تاكو لە داهاتوو لەسەر ئەم بابەتە توێژینەوە بكەن و وەك سەرچاوە سوودی لێ ببینن كە دیاردەی تاوان و جۆرەكانی ڕوو لەزیادبوونە.
نوچەنێت: کتێبەکە لە چەند لاپەڕە پێکهاتووەو قەبارە چەندە؟ کێ چاپی کردووە؟
وریا مەعروف: كتێبی (دزی و ئاكامەكانی) لەساڵی (2013) لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیرییەوە لەبەڕێوەبەرایەتی چاپ و بڵاوكردنەوەی هەولێر چاپ و بڵاوكرایەوە لە دوو توێی( 88) لاپەڕە.
نوچەنێت: بەکورتی بەو ئەنجامە گەشتووی کە دەتەوێ لە توێژینەوەکەت؟
وریا مەعروف: بەڵێ بە ئامانجی باش گەیشتووین، چونكە بەشێوەیەكی مەیدانی و -ورد كارمان لەسەر ئەم دیاردە هەستیارە كردووە، ئاكامەكانمان خستووەتە ڕوو. ئەوەی بۆمان ڕوونبۆتەوە شرۆڤە و شەن و كەومان كردووە.
نوچەنێت: پڕۆژەی داهاتووت چییە؟
وریا مەعروف: من سەرقاڵی خوێندنی باڵا -ماستەر بووم لە دەرەوەی وڵات، توانیم بەسەر كەوتووی بە ئاستی نایاب تەواوی بكەم، ماستەرنامەكەم بەناونیشانی (هۆكارە كۆمەڵایەتیەكانی ئاڵوودەبوون بە ماددە هۆشبەرەكان و پرۆفایلی بەكارهێنەرانی) بوو لە ئێستا خەریكی نووسینی كتێبێكم لەبواری دەرونزانی كۆمەڵایەتی، دوو ناونیشانم داناوە هێشتا نەگەیشتومەتە كۆتایی، بۆیە لە كۆتاییدا ناونیشانێكی گونجاو باشی بۆ دادەنێم و هیوادارم بتوانم بەم زوانە بەچاپی بگەیەنم.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment