522 ملیۆن دینار بۆ وه‌رگێڕانى كتێبى كوردى ته‌رخان ده‌كرێت کولتوور

نوچه‌نێت

مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ره‌زامه‌ندى دا به‌ ته‌رخانكردنى 522 ملیۆن دینار بۆ وه‌رگێڕانى كتێبى كوردى بۆ زمانه‌ زیندووه‌كانى دنیا.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 24ى كانوونى دووه‌مى 2022  ماڵپه‌ڕى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌ ، "له‌ چوارچێوه‌ی گرینگیدانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ بواری فه‌رهه‌نگ و وه‌رگێڕانی كتێبه‌ كوردییه‌كان، مەسرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌زامه‌ندیی نیشان دا له‌سه‌ر خه‌رجكردنی گوژمه‌ی (٥٢٢،٠٠٠،٠٠٠) پێنج سه‌د و بیست و دوو ملیۆن دینار بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی وه‌رگێڕانی كتێبی كوردی بۆ زمانه‌ زیندووه‌كانی دنیا".

جیا له‌ ته‌رخانكردنى پاره‌كه‌ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان روونى نه‌كردووه‌ته‌ ئه‌و كتێبانه‌ چیین كه‌ وه‌رده‌گێڕدرێن و بۆ كامه‌ زمانیش ده‌بێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین