سەرۆک نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى لە هەشت کچە پاڵەوانى کورد دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان، هەشت کچە پاڵەوانى کورد کۆبووەوە، کە توانیویانە ببنە یەکەمى پاڵه‌وانیه‌تیى وڵاتانى عه‌ره‌بى بۆ بەرزکردنەوەى قورسایی و چەندین مەدالیاى زێڕ بەدەستبهێنن.

ئەمڕۆ چوارشەممە (19/کانوونى دووەم/2022)، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ هه‌شت كچه‌ وه‌رزشوانى به‌رزكردنه‌وه‌ى قورسایى كرد كه‌ بوونه‌ته‌ یه‌كه‌مى پاڵه‌وانیه‌تیى وڵاتانى عه‌ره‌بى بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى قورسایى.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى لە دیدارێکدا پیرۆزبایى لێکردن و ڕاشیگەیاند، "پێكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كانیان به‌و سه‌ركه‌وتنه‌یان خۆشحاڵن و شانازییان پێوه‌ ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگیرییه‌كى بۆ به‌رده‌وامیى كاروانى وه‌رزشییان ده‌ربڕى و هیواى به‌ره‌وپێشچوون و سه‌ركه‌وتنى به‌رده‌وامى" بۆ خواستن.

وه‌رزشوانان سوپاس و خۆشحاڵییان بۆ پێشوازى و پێزانینى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و "دووپاتیان كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌م پشتگیرى‌ و ئاوڕلێدانه‌وه‌یه، هانده‌ریان ده‌بێت بۆ به‌رده‌وامى و سه‌ركه‌وتن و هه‌نگاوى گه‌وره‌تر."

جێگەى ئاماژەپێدانە، پاڵه‌وانیه‌تیى وڵاتانى عه‌ره‌بى بۆ بەرزکردنەوەى قورسایی لە (26 تا 31)ـى کانوونى یەکەمى (2021) لە شەقڵاوە بەڕێوەچوو، تێیدا پاریزانانى کورد چەندین مەدالیاى زێڕ و زیو و بڕۆنزیان بردەوە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین