ئێران و ئيمارات و توركيا هاوسەنگى شەڕ لە ئەسيوبيا دەگۆڕن وەرگێڕان

نوچەنێت:

دواى ئەوەى بەرەى گەلى رزگاريخوازى تيگراى و هاوپەيمانەكانى بەڵێنييان دا ئابێ ئەحمەد سەرۆك وەزيرانى ئەسيوبيا بەشەڕ لەسەر دەسەڵات لابدەن، بەڵام لە ماوەيەكى كەم حكومەتى ئەديس ئەبابا لەو شەڕە سەركەوت، سەرەتا بڵاوكرايەوە شەڕەكە بە پاڵپشتى سەربازيى ناوەخۆ بووە، بەڵام رۆژنامەى نيۆرك تايمز لە راپۆرتێكى ئاشكراى كرد سێ وڵاتى ناوچەكە فڕۆكەى بێفڕۆكەوانيان بەو وڵاتە داوە.

لە چوارى ئەو مانگە لە كۆمبۆلچا سەرۆكى ئەسيوبيا بەرانبەر هێزە سەربازەكان راگەياند، "ئەسيوبيا شانازى بە پاڵەوانييەتى ئێوە دەكات، ئێمە متمانەمان بە ئێوە هەيە بۆيەش گوتمان، ئەسيوبيا هەرگيز شكست ناهێنێت."

بەڵام بەگوێرەى رۆژنامەى نيۆرك تايمز ئەو سەركەوتنە هۆكارەكەى ئەوەيە ئەسيوبيا فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى لە چەند وڵاتێكى ناوچەكە وەرگرتووە، كە دەيانەوێت ئەو حكومەتەى ئێستا لەسەر دەسەڵات بمێنێتەوە.

دەربارەى سەرچاوەكانى ئەو فڕۆكانە ديپلۆماتكارانى رۆژئاوا بەو رۆژنامەيان  رايانگەياندووە، "لە چوار مانگى ئەمساڵ ئێران و توركيا و ئيمارات نوێترين فڕۆكەيان داوە بە ئەسيوبيا، ئەوەش لەكاتێکدا بووە ئەمەريكا و وڵاتانى ئەفريقيا هانى لايەنە ناكۆكەكانيان دەدەن شەڕ رابگرن و دەست بە گفتوگۆى ئاشتيانە بكەن."

سەبارەت بە پاڵنەرەكانيش ئەو  ديبلۆمپاكارانە ئاماژەيان بەوە كردووە، "بەشێكى بۆ بەدەستهێنانى داراييە، لە هەمانكاتيش ئەديس ئەبابا ناوچەيەكى ستراتيژييە، لە رووى ژمارەى دانيشتوانيش دووەم وڵاتى ئەفريقيايە زۆرترين خەڵكى تێدا نيشتەجێيە."

كاريگەریى هێرشەكانى فڕۆكەى بێفڕۆكەوان بۆ سەر چەكدارانى بەرەى گەلى ئازايخوازى تێگراى مايەى شۆك بوو، لەو كاتەى هێرشەكانيان بەرێگەى خێرا بەرەو ئەديس ئەباباى پايتەخى ئەو وڵاتە دەست پێكرد بوو، بەڵام لە پڕ هاوسەنگى شەڕەكە گۆڕا، لەوکاتەوە چەكدارانى ئەو بەرەيە نزيكەى (434) كيلۆمەترى ئەو ناوچەيان لە دەستداوە، کە لە شەڕەكان دەستيان بەسەر داگرتبوو.

يەكشەممەى رابردوو ديبريتسيۆن گبرميل سەرپەرشتياریى هێزەكانى بەرەى گەلى تێگراى لە نەتەوەيەكگرتووەكان فەرمانى كرد دەستبەجێ هێزەكانيان بۆ سنوورى تێگراى بكشێنەوە، ئاماژەى بەوەش كرد، "يەكێك لە هۆكارەكانى شكستمان فڕۆكەى بێفڕۆكەوانە كە چەند وڵاتێك داويانە بە حكومەتى ئەسيوبيا."

دواى ئەو شكستە ديپريتيۆن لە نامەيەكدا بۆ ئەمنيدارى نەتەوە يەكگرتووەكان داواى كرد شەڕ رابگرن و دەست بە گفتوگۆكان بكەنەوە، لەبەشێكى نامەکەیدا هاتووە، "ئێمە متمانەمان بەخۆمان هەيە كشانەوەمان ببێتە هۆى كردنەوەى دەرگاى ئاشتى بەڕووى وڵاتەكەمان."

لە لايەكى ترەوە دووشەممەى رابردوو وتەبێژى ديپريتيۆن رايگەياند، "هێرشە ئاسمانييەكانى تێگراى بووە هۆى كوژرانى (18) هاووڵاتى سڤيل و برينداربوونى (11) كەسى تر."

لە سەرەتاى ئەو هەفتەيە جيفرى فليتمان نێردەى تايبەتى ئەمريكا بۆ ئەفريقيا لەگەڵ تەحنون بن زايدى راوێژكارى ئاسايشى نەتەوەيى ئيمارات كۆبۆتەوە، بەرپرسێكى باڵاى واشنتن کە ئاگادارى ناوەڕۆكى كۆبوونەوەى نێوانيان بووە دەڵێت، "لەو كۆبوونەوەدا تەحنون ڕەتیكردۆتەوە وڵاتەكەى چەكى ڕەوانەى ئەسيوبيا كردبێت."

سەبارەت بە رێككەوتنى نێوان توركيا و ئەسيوبيا كە ئابێ ئەحمەد لە مانگى ئابى ئەمساڵ رێككەوتنى سەربازى لەگەڵ ئەردۆغان واژۆ كرد بوو، هۆكارى ئەو رێككەوتنەش لەگەڵ ئەنقەرە دەگەرێتەوە بۆ سەركەوتنى ئازربيجان لە شەڕى ئەرمينيا، كە فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى رۆڵى يەكلاكەرەوەى هەبوو.

دواى دەركەوتنى فڕۆكەى بێفرۆكەوانى توركى لە شەڕەكانى ئەسيوبيا بەرپرسانى توركيا سووربوون لەسەر ئەوەى پێدانى فڕۆكەى بێفڕۆكەوان بە ئەديس ئەبابا، پەيوەندى بە بوارى بازرگانى چەك هەيە، كە لە (2020) بە بڕى (235) مليۆن دۆلار چەكى لە توركيا كڕيووە، ئەمساڵيش بە بڕى (95) مليۆن دۆلار چەكى كڕيوە.

رۆژنامە ئەمريكيەكە ئاماژە بەوە دەكات، بەرپرسانى توركيا رايانگەياندووە، "راگرتنى چەك بۆ ئەسيوبيا لەلايەن توركيا لەبەر فشارى نێودەوڵەتى بوو، كە شەڕ ئەو وڵاتەى رووبەڕوو برسيەتى كردۆتەوە، نابێت چەكى پێ بفرۆشرێت."

دەربارەى فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى تارانيش نيۆيۆرك تايمز ئاشكراى كردووە، بەهۆى ئەو فڕۆكانەى ئێران ناكۆكييەكانى نێوان سەرۆك وەزيرانى ئەسيوبيا و واشنتن زيادى كردووە.

لە مانگى ئابى ئەمساڵ سێ فڕۆكەى بارهەڵگر لە ئێرانەوە بۆ ئەسيوبيا چووە، ئەمريكاش دەڵێت، "ئەو فڕۆكانە سەر بە سوپاى پاسدارانە."

بەرپرسانى ئەمريكا لەو بارەيەوە ناڕەزايى تايبەتيان گەياندۆتە ئابێ ئەحمەد، هانيان داوە، ئەو هاوكارييانەى ئێران رابگرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین