ئەمریکا هاوردەی چینی لە هەرێمە ئیگۆرنشینەکەوە ڕادەگرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە

ئەمریکا هاوردەی شتومەکی چینی لە هەرێمی ئیگۆرنشینی شنگیانگ ڕادەگرێت، چونکە دەڵێت لەوێ بە زۆر کرێکاری بە خەڵکی دەکرێت.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی سپوتنیکی ڕووسی، باڵیۆزخانەی چین لە ویلایەتە یەکگرتووەکان وتوویەتی پەکین ئەو سزایانەی ئەمریکا ڕەتدەکاتەوە، واشنتنیشی بەوە تۆمەتبار کردووە کە یاساکانی بازرگانیی نێودەوڵەتی پێشێل دەکات.

لیۆ بینگیۆ، وتەبێژ بەناوی باڵیۆزخانەی چین لە واشنتن، بە ئاژانسە ڕووسییەکەی وتووە "چین هەمیشە بەرهەڵستیی ئەو ڕێوشوێنانەی ئەمریکای کردووە کە چەمکی ئاساییشی نیشتیمانیی خۆی تا ئەوپەڕی فراوان کردووە و فشاری ناماقووڵ دەسەپێنێت بەسەر کۆمپانیاکان و دامەزراوەکانی لێکۆڵینەوەی چینی".

وتەکانی باڵیۆزە چینییەکە لەکاتێکدایە کە کۆنگرێسی ئەمریکا پڕۆژە یاسایەکی ناردووەتە بەردەستی سەرۆک جۆ بایدن بۆ واژوکردنی کە قەدەغەی دەکات ئەمریکا هاوردەی شتومەک بکات لە ناوچەی شنگیانگی ئیگۆرنشین، چونکە دەڵێن دەسەڵاتدارانی چین بە زۆر کار بە خەڵکی دەکەن.

شنگیانگ هەرێمێکی خۆڕێبەرە لە چین کە زۆربەی دانیشتووانەکەی مسوڵمانی ئیگۆرن، چین بەوە تاوانبار دەکرێت کە ئیگۆرەکان دەچەوسێنێتەوە و ڕەچاوی مافەکانی مرۆڤ ناکات لە مامەڵەکردن لەگەڵیان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین