کونسوڵى چوار دەوڵەت نامەیەک ئاراستەى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى دەکەن کوردستانی

نوچەنێت:

کونسوڵى چوار وڵاتى زلهێز نامەیەک ئاراستەى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان دەکەن، کە تێیدا پیرۆزبایى  لێدەکەن لەسەر جێیبەجێکردنى یاساى خانەنیشینى پێشمەرگە.

سڤێن مۆسلەر، کۆنسوڵی گشتیی ئەڵمانیا، مایکا کایزەر، جێگری کۆنسوڵی گشتیی هۆڵەندا، دەیڤد هەنت، کۆنسوڵی گشتیی بەریتانیا، رۆبێرت پاڵاندینۆ، کۆنسوڵی گشتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لەو نامەیەى ئاراستەى سەرۆک نێچیرڤان بارزانیان کردووە، دەشڵێت، ئێمە هانی جێبەجێکردنی خانەنشینکردنی ئەو 830 ئەفسەرەش دەدەین، بەو شێوەیەی ئەنجوومەنی وەزیران پێشنیازی کردووە.

هەروەها لە بەشێکى ترى نامەکەدا هاتووە، لەو باوەڕەداین پێویستە هەنگاوی هاوشێوە بگیرێنەبەر لەسەر بڕگە هەڵپەسێردراوەکانی چاکسازی، کە وەزارەتی پێشمەرگە بەرزیکردوونەتەوە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران بۆ پەسندکردنیان، بۆ نموونە ستراتیژیی بەرگریی سەربازی و یەکەی ژمێریاریی یەکگرتوو.

ئەوان روونیشیانکردۆتەوە، ئێمە پابەندین بە پشتگیریکردنی وەزارەتی پێشمەرگە و حکومەت بۆ ئەم چاکسازییە. هاوکات چاوەڕوانی هەنگاوەکانی داهاتووین بۆ بەدیهێنانی خۆشگوزەرانیی درێژمەودا و ئاسایشی بەردەوام لە هەرێمی کوردستانی عێراق.

 

دەقی نامەى کونسوڵى ئەڵمانیا، هۆڵندا، بەریتانیا، ئەمەریکا:

 سەرۆک نێچیرڤان بارزانی

هەرێمی کوردستانی عێراق

جەنابی سەرۆک،

ئێمە کۆنسوڵی گشتیی ئەو وڵاتانەی لای خوارەوە واژۆمان کردووە، پیرۆزبایی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین لەسەر ئەو بەرەوپێشچوونەوەی فەراهەمی کردووە بۆ جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینیی پێشمەرگە، کە ئەمە هەنگاوێکی یەکجار گرنگە بۆ خوڵقاندنی هێزێکی شەڕکەری کاریگەرتر. لەم کاتەدا کە زیاتر لە 2000 پێشمەرگە خانەنشینکراون بەپێی یاسا نوێیەکە، ئێمە هانی جێبەجێکردنی خانەنشینکردنی ئەو 830 ئەفسەرەش دەدەین، بەو شێوەیەی ئەنجوومەنی وەزیران پێشنیازی کردووە. بەدەرلەوە، لەو باوەڕەداین پێویستە هەنگاوی هاوشێوە بگیرێنەبەر لەسەر بڕگە هەڵپەسێردراوەکانی چاکسازی، کە وەزارەتی پێشمەرگە بەرزیکردوونەتەوە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران بۆ پەسندکردنیان، بۆ نموونە ستراتیژیی بەرگریی سەربازی و یەکەی ژمێریاریی یەکگرتوو.

 لەکۆتاییدا چاوەڕوانی پەسەندکردنی داواکارییەکەی هێزەکانی حەفتاین بۆ یەکخستنی فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانیی دوو لەنێو وەزارەتی پێشمەرگە.

 ئەمانە گرنگترین هەنگاوەکانی بەرنامەی چاکسازیی وەزارەت و حکومەتن، شانبەشانی یاسای چاکسازی کە کانوونی دووەمی 2020 لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە دەرچوێندرا.

ئێمە پابەندین بە پشتگیریکردنی وەزارەتی پێشمەرگە و حکومەت بۆ ئەم چاکسازییە. هاوکات چاوەڕوانی هەنگاوەکانی داهاتووین بۆ بەدیهێنانی خۆشگوزەرانیی درێژمەودا و ئاسایشی بەردەوام لە هەرێمی کوردستانی عێراق.

 سڤێن مۆسلەر، کۆنسوڵی گشتیی ئەڵمانیا

مایکا کایزەر، جێگری کۆنسوڵی گشتیی هۆڵەندا

دەیڤد هەنت، کۆنسوڵی گشتیی بەریتانیا

رۆبێرت پاڵاندینۆ، کۆنسوڵی گشتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین