ئاگادارى سنوورەكانى عێراق بن
نوچەنێت:
سەر لە نوێ توركيا هێزە سەربازييەكانى بە درێژايى سنوورەكانى لەگەڵ پارێزگاى دهۆك بڵاوكردەوە و ژمارەيەك بنكەى سەربازى لە گوندەكانى دەوروبەرى ئەو پارێزگايە دامەزراند.
لە لايەكى ترەوە لە سنوورەكانى عێراق و سووريا لە رۆژئاواى ئەنبار فڕۆكە جەنگييەكانى ئەمريكا و فڕۆكەى بێفڕۆكەوان دەستيان بە فڕین كردووە، بەبێ ئاگاداركردنەوەى حكومەتى عێراقى، كە ئامانجيان لەو گەڕانە چييە.
بە درێژايى سنوورەكانمان لەگەڵ توركيا و سووريا بۆشايى گەورەى ئەمنى هەيە، ئەوەش بۆتە وایکردووە هێرشە تيرۆرستييەكان لەو سنوورى ديالە و مووسڵ و كەركوك و ئەنبار بەردەوام زياد بكەن.
لێك نزيكى توركيا و ئەمريكا لە ژمارەيەك دۆسيە بەتايبەت لە بوارى تيرۆر، پەيوەندييان بە پاشماوەى گرووپە چەكدارەكان لە سووريا هەيە، واشنتن هەژموونى بەسەر هێزەكانى هەسەدە هەيە، سەركردە گەورەكانى داعش لە گرتووخانەكانى باكوورى رۆژئاواى سووريان.
دواتريش توركيا كۆنتڕۆڵى چەندين ناوچەى ئەو وڵاتەى كرد، گرووپى نورەدين زەنگى و فەيلەقى شام و سوڵتان موڕاد دەستيان بەسەر شارۆچكەى عەفرين داگرت كە ناوچەيەكى ستراتيژييە، گرووپى حەمزە كە توركيا دروستى كرد و مەشقى پێكردن و پاشان چوونە پاڵ گرووپى سەمەرقەند، ئێستا ئەو گرووپانە زۆر بەهێزن.
ئەمريكا و توركيا كۆنتڕۆڵى سنوورەكانى ئەو وڵاتەيان كردووە، هەموو گرووپە توندڕەوەكان لە ژێر فەرمانى ئەوانن، ئەوەش داهاتووى سووريا دەخاتە بن دەستى دەرەكى و قبووڵى پڕۆژەكانيان دەكەن، بە تەواوى سازش لەسەر ئەو پارێزگايانە دەكەن، سنوورى عێراقيش بەڕووى گرووپە تيرۆرستييەكان واڵا دەكەن، كە بەهۆى گەندەڵى و ململانێى سياسى فەرمانگەكانى داتەپيون، ئەوەش عێراق ناچار دەكات سەرلەنوێ داوا لە هاوپەيمانى نێودەوڵەتى بكات پارێزگارى لە عێراق بكەن.
بەڵام باجى ئەوجارە زۆر قورستر دەبێت لە باجى ئەو شكستەى لە مانگى حوزەيرانى (2014) داى، چونكە ئێستا توركيا خەونى گێڕانەوەى مووسڵى هەیە بۆ وڵاتەكەى، كە زيندووكردنەوەى دەوڵەتى عوسمانييە.
باقر زوبەيدى، وەزيرى پێشووترى ناوخۆ
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment