بیرۆكه‌ى رۆژى جیهانى زمانى دایك هى كێیه‌؟ کولتوور
هەموو ساڵێک و لە ٢١ ی شوباتدا، ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی جیهان به‌ بۆنه‌ى رۆژى جیهانى "زمانى دایك" ئاهه‌نگ ده‌گێڕن و چالاكى زمانه‌وانى و كولتوورى ده‌كه‌ن و ئه‌م رۆژه‌یش له‌لایه‌ن وڵاتى به‌نگلادیشه‌وه‌ پێشنیار كراوه‌.

سیهام میران، نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ 21ى شوبات له‌سه‌رانسه‌رى جیهان به‌ بۆنه‌ى رۆژى جیهانى زمانى دایك داده‌نرێت. رۆژنامه‌ى "الیوم السابع"ى میسڕى له‌ راپۆرتێكدا باس له‌ خاوه‌نى بیرۆكه‌ى رۆژه‌كه‌ ده‌كات.

به‌گوێره‌ى راپۆرته‌كه‌ بیرۆكه‌ى رۆژه‌كه‌ له‌لایه‌ن به‌نگلادیشه‌وه‌ له‌ ساڵى 1999 پێشنیار كراوه‌ و له‌ كۆنگره‌ى گشتى یۆنسكۆ په‌سند كراوه‌، له‌ ساڵى 2000 بۆ یه‌كه‌مجار ئاهه‌نگ به‌ بۆنه‌ى ئه‌م رۆژه‌ گێردرا.

شه‌ش هه‌زار زمان له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ى له‌ناوچوونن
 

هۆكارى ده‌ستنیشانكردنى 21ى شوباتیش وه‌ك رۆژى زمانى دایك بۆ مێژووى خه‌باتى به‌نگلادیشییه‌كان بۆ پاراستنى زمانى به‌نگالى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

راپۆرتى رۆژنامه‌ میسرییه‌كه‌ ده‌ڵێ 43% ئه‌و زمانانه‌ى ئێستا قسه‌یان پێده‌كرێت و ژماره‌یان شه‌ش هه‌زاره‌ له‌په‌رته‌وازه‌یین، ئه‌و زمانانه‌ى ده‌خوێنرێن چه‌ند سه‌د زمانێكن و ئه‌وانه‌ى له‌ بوارى دیجیته‌ڵى و ئه‌لیكترۆنى به‌كارده‌هێنرێن 100 زمانن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین