ورده‌كاریی هێرشه‌كه‌ى سه‌ر به‌له‌د ئاشكرا ده‌بێت

نوچه‌نێت

سه‌رچاوه‌ عێراقییه‌كان ئاشكراى ده‌كه‌ن له‌و كاته‌ى فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان له‌ بنكه‌ى ئاسمانى به‌له‌د هه‌ڵساون بۆئه‌وه‌ى پاڵپشتى ئۆپراسیۆنه‌كانى دژ به‌ داعش بكه‌ن، سێ مووشه‌ك ئاراسته‌ى بنكه‌كه‌ كراوه‌ و بووه‌ته‌ هۆى كوشتنى به‌ڵێنده‌رێك.

ماڵپه‌ڕى سكاى نیوزى عه‌ره‌بى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 21ى شوبات، ورده‌كاریى ئه‌و هێرشه‌ مووشه‌كییه‌ ئاشكرا ده‌كات كه‌ شه‌وى رابردوو كرایه‌ سه‌ر بنكه‌ى به‌له‌د له‌ باشوورى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین.

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، هێرشه‌كه‌ له‌ سێ مووشه‌ك پێكهاتووه‌ و دووانیان ئه‌و به‌شه‌یان كردووه‌ته‌ ئامانج كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ئه‌مریكییه‌كان و له‌ئه‌نجامدا به‌ڵێنده‌رێك كه‌ له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان كار ده‌كات گیانى له‌ده‌ست داوه‌. یه‌كێك له‌ مووشه‌كه‌كانیش ئامانجه‌كه‌ى خۆى نه‌پێكاوه‌.

ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بێت وه‌ك سه‌رچاوه‌كان ئاشكرایان كردووه‌، هێرشه‌كه‌ له‌كاتێكدا بووه‌ كه‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى جۆرى ئیف-16 له‌ بنكه‌كه‌ هه‌ڵساون، بۆئه‌وه‌ى پاڵپشتى ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌ بكه‌ن كه‌ له‌ تارمییه‌ له‌دژى رێكخراوى تیرۆریستى داعش به‌ڕێوه‌چووه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین