ئەمەریكا وردەکاریى دەستبەسەر داگرتنى كەشتییە ئێرانییەكان بڵاو دەكاتەوە ئێران

نوچەنێت:

وەزارەتى دادى ئەمریكا وردەكاریى  دەستبە سەرداگرتنى كەشتییە ئێرانییەكانى بڵاوكردەوە، كە بەرەو یەمەن و ڤەنزوێلا بەڕێكەوتبوون.

ئەمڕۆ چوارشەممە هەشتى كانوونى یەكەمى (2021) ماڵپەڕى (عەرەبى) بڵاویكردەوە، وەزارەتى دادى ئەمریكا لە راگەیێندراوێكدا ئاشكرایكرد، لە دوو ئۆپراسیۆنى جیاوازدا هێزە دەریاییەكانى وڵاتەكەى لە كەنداوى عەرەبى دەستیان بەسەر دوو كەشتى بارهەڵگرى ئێرانى داگرتووە كە چەندین جۆر چەك و پێداویستیى سەربازى بۆ حوسییەكانى یەمەنى دەگواستەوە، هەروەها كەشتييە نەوتیە هەڵگرەكانيش یەك ملیۆن و (100) بەرمیل نەوتى ئێرانيان هەڵگرتبوو بەرەو ڤەنزوێلا بەرێكەوتبوون.

سەبارەت بە كەشتییە نەوت هەڵگرەكان لە راگەیێندراوەكەدا هاتووە، "هێزە ئەمرییكیەكان دەستیان بەسەر چوار بارهەڵگرداگرتووە، كە ئاڵاى بیانیان هەڵكردووە، دواى پشكنین دەركەوت ئەو كەشتیانە سووتەمەنى ئێرانى بۆ ڤێنزوێلا دەگوازنەوە"

دەربارەى كاتى دەستبەسەرداگرتنیان، سەركردایەتى ناوەندى هێزە دەریایى ئەمریكا ئاشكرایكرد، "ئەو چەكانە لە كەشتییەكى بێ ئاڵا بوون، لە مانگى كانوونى یەكەمى و (2019 و شوباتى 2020) دەستیان بەسەرداگیراوە،  كە كەلوپەلى سەربازییان دەگواستەوە، بڕى (171) مووشەكى دژە تانك و هەشت مووشەكى دورهاوێژ و پێكهاتەى مووشەكى كرۆز و موشەكى دژە كەشتى و كەلوكپەكانى تر پێكهاتەى مووشەك و فڕۆكەى بێفڕۆكەوان و عەینەكى دژە خۆر بووە.

سەبارەت بە رێكارى تازەش ماسیۆ ئۆڵسن جێگرى داواكارى گشتى لە بەشى ئاسایشى نەتەوەیى لە وەزارەتى داد، رایگەیاند، "ئەو دوو چالاكییەى ئەمركیا لە كەنداوى عەرەبى زیانێكى كوشندە بوو بەر حكومەتى ئێرانى و گرووپەكانى سەر بە سوپاى پاسداران كەوت، وەزارەتەكەشمان بەردەوام دەبێت لە بەكارهێنانى هەموو میكانزمێكى بەردەست بۆ كۆتایى هێنان بە هەڕەشەى ئەو گروپانەى زیان بە بەرژەوەندیى ئەمریكا و هاوپەیمانەكانى  لەو ناوچە دەگەیێنن".

لایەكى ترەوە مارسیۆ گریفەز بەرپرسى داواكارى گشتى ئەمریكا لە واشنتن جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "بەو دوو زیانە ناتوانین تواناكانى فرۆشتنى نەوت لەلایەن سوپاى پاسداران لاواز بكەین، بەڵام دەتوانین بێهیوایان بكەین لەوەى بتوانن بە ئاسانى چەك بۆ گرووپەكانى نزیك لەخۆیان رەوانە بكەن و نەوت بفرۆشن".

لەسەر ئاستى گشتیش ئالان كۆهلەر یاریدەرى بەرێوەبەرى نووسینگەى فیدراڵى رایگەیاند، "بەشى نەهێشتنى سیخورى سەر بە ئێف بى ئایى لەگەڵ نووسینگەى لێكۆڵینەوەى فیدڕاڵى و هاوبەشەكانى دەستیان بە لێكۆڵینەوە لەو چەكانە و ئەو یەك ملیۆن بەرمیل نەوتە كردووە، ئەوەش وامان لێ دەكات زیاتر پابەند بنى بە نەهێشتنى گرووپە تیرۆرستییەكان و جێبەجێكردنى سزاكانى ئەمریكا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین