سەرۆک نێچیرڤان بارزانى سەرەخۆشى لە عومەرى سەید عەلى دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنییدا سەرەخۆشى لە عومەرى سەید عەلى دەکات بۆ بکۆچى دوایی خوشکیان.

ئەمڕۆ چوارشەممە هەشتى کانوونى یەکەمى (2021)، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەڕێز عومەری سەید عەلی، "بۆ كۆچی دواییی خوالێخۆشبووی خوشكیان، پرسە و سەرەخۆشی لێكرد و هاوخەمیی خۆیانی لەگەڵ بەڕێزیاندا دەربڕی."

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "سەرۆك نێچیرڤان بارزانی هیوای خواست خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بكات و ئارامی دڵنەوایی بە خانەوادە و كەسوكاریان ببەخشێت."

لەبەرامبەردا عومەری سەید عەلی "سوپاس و پێزانینی خۆیان و خانەوادەكەیان بۆ پەیوەندی و هاوبەشییان لە پرسەكەیاندا پێشكەش بە بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین