سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: میکانیزمى هەماهەنگى نێوان پێشمەرگە و سوپاى عێراق خێراتر بکرێ کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان و سەرۆکى هاوپەیمانیى تەقدوم، لە دیدارێکدا جەخت لە "ڕۆڵ و ئاماده‌یى و پێگه‌ى هه‌ردوو پێكهاته‌ى كورد و سوننه‌ له‌ پرۆسه‌ى سیاسیى عیراقدا وه‌ك دوو هاوبه‌شى سه‌ره‌كى له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ى شیعه‌ و پێكهاته‌كانى دیكه‌دا‌" دەکەنەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە  حەوتى کانوونى یەکەمى (2021)، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە هەولێر پێشوازیى لە محه‌مه‌د ئه‌لحه‌لبووسى، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانیى ته‌قه‌دوم کرد.

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت لە کۆبوونەوەکەدا گرنگى "هاریكارى و لێكگه‌یشتنى هاوبه‌شى نێوان هێز و لایه‌نه‌ عیراقییه‌كان بۆ هه‌نگاونانى پێویست له‌ پرۆسه‌ى سیاسیدا و دامه‌زراندنى حكوومه‌تێك كه‌ كۆكه‌ره‌وه‌ى لایه‌ن و پێكهاته‌ عیراقییه‌كان و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى خواست و داوكاریى هاووڵاتیان بێت" تاوتوێکرا.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى و محەمەد ئەلحەلبووسى لە بەشێکى ترى کۆبوونەوەکەیاندا، گفتوگۆیان لەسەر پرسى شه‌ڕى تیرۆر و هێرش و "په‌لاماره‌كانى ئه‌م دواییه‌ى داعش كرد به‌تایبه‌تى له‌ ناوچه‌كانى بۆشاییى ئه‌منى له‌نێوان سوپاى عیراق و پێشمه‌رگه‌دا كه‌ له‌ ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ك شه‌هیدى له‌ ڕیزه‌كانى سوپا و پێشمه‌رگه‌ و هاووڵاتیاندا لێكه‌وته‌وه‌" كرد.

هەروەها خەجتکرایەوە لەسەر‌ گرنگى و پێویستیى كاراكردنى زیاتر و خێراى میكانیزمى هه‌ماهه‌نگیى نێوان سوپا و پێشمه‌رگه‌ كرده‌وه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وى تیرۆرستان و تێكشكاندیان، هه‌روه‌ها ڕاسته‌ڕێبوونى پرۆسه‌ى سیاسى و ئارامى و سه‌قامگیریى سیاسییان له‌ وڵات، به‌ پێویستییه‌كى له‌پێشینه‌ بۆ سه‌ركه‌وتن له‌ شه‌ڕى دژى تیرۆردا له‌ قه‌ڵه‌م دا.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین