هێزەکانى پێشمەرگە هێرشێکى تیرۆرستانى داعشى تێکشاند کوردستانی

نوچەنێت: تایبەت

تیرۆریستانى داعش لە گوندى ساقیەى سەر بە ناحیەى گوێر، پەلامارى خاڵێکى هێزەکانى پێشمەرگەى فەرماندەیى گەرمیانى سەر بە وەزارەتى پێشمەرگە.

ئەمشەو دووشەممە شەشى کانوونى یەکەمى (2021) کەمێک لەمەوبەر چەند چەکدارێکى داعش  هێرشیان کردە سەر هێزەکانى پێشمەرگە لە گوندى ساقیەى سەر بە ناحیەى گوێڕ، لە سنوورى مەخموور.

بەپێى بەدواداچوونەکانى نوچەنێت، شەڕەکە زۆرى نەخاندووە و هەر زوو هێزەکانى پێشمەرگە بەرپەرچى هێرشەکەى تیرۆریستانى داعش دەدەنەوە و هەڵاتوون.

بەپێى لێدوانى یەکێک لە دانیشتیوانى گوندى زمارە، کە دەکەوێتە تەنیشت گوندى ساقیە، بە نوچەنێتى ڕاگەیاند، "لەگەڵ دەستپێکردنى شەڕەکە، هێزێکى زۆرى پێشمەرگە بە چەکى قورس چوونە گوندى ساقیە بۆ پشتیوانیکردنى هێزەکەى پێشمەرگە و تێکشاندنى چەکدارانى داعش."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین